
رۆژی شەممە، 2026/6/13 کۆمیتەی رێکخستنی دەشتی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، کۆڕێکی سیاسی فراوانی بۆ هاوڕێ (هۆگر چەتۆ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، لە قەزای بنەسڵاوە رێکخست.
کۆڕەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی سەرەکیدا، تیشک خرایە سەر ئەو مەترسییانەی کە رووبەڕووی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.
هاوکات لە بەشێکی تری کۆڕەکەدا، باسی قەیرانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان و کاریگەرییە خێرا و درێژخایەنەکانی لەسەر ژیان و بژێوی هاووڵاتییان و هۆکارەکانی پشت بەردەوامی ئەم قەیرانە و ئەو رێگاچارانەی کە دەکرێت پێڕەو بکرێن بۆ دەربازبوون لێی.
لە کۆتایی کۆڕەکەدا، ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان باسی بارودۆخەکەیان کرد.


