
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەكان ئاشكرایانكرد كە سێرجیۆ ڕامۆس گرێبەستێكی بۆ ماوەی دوو وەزر لەگەڵ یانە سعودیەكە ئیمزاكردوە لەپێناو بەهێزكردنی هێڵی بەرگری ئەو یانەیە لەخولی ڕۆشەنی سعودی.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لەبواری گواستنەوەی یاریزانان پێشتر دوپاتیكردەوە كە ئیتیحاد گرێبەستێكی بۆ ماوەی دوو وەرز پێشكەش بە ڕامۆس كردوە و چاوەڕیی بڕیاری یاریزانەكە دەكات، بەهۆی بوونی پەیوەندی لەنێوان ڕامۆس و یانە توركیەكان.
بەرپرسانی ئەو یانە سعودیە هەوڵەكانیان چڕكردەوە تا بەخێراترین كات گرێبەستی رامۆس یەكلابكەنەوە، پێش پێنج ڕۆژ لە كۆتایهاتنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە لە سعودیە.
ڕامۆس دوای ئەوەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نەگەیشتە ڕێكەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بڕیاریدا یانە فەڕەنسیەكە جێبهێڵێت.