
ڕافینیا دیازی باڵی لێهاتووی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی بەڕازیل، بڕیاریداوە پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی هیلالی سعوودی بە فەرمی دوابخات بۆ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی مۆندیالی 2026، بەهۆی ئەوەی ئێستا تەواو سەرنجی لەسەر سیلیساوە کە لە یەکەم یاریاندا بەرامبەر مەغریب یەکسان بوون. بەپێی ڕاپۆرتەکانی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و گلۆبۆسپۆرت، هیلال بە سەرکردایەتی سیمۆنی ئینزاگی دەیەوێت بۆ وەرگرتنەوەی نازناوی خولی ڕۆشەن لە نەسری خاوەن ڕیکۆردی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئۆفەرێکی گەورە بە بەهای 170 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ڕافینیا بکات کە مووچەکەی چوار هێندە دەکات، تەنانەت ئامادەیە بە فەرمی دەستبەرداری داروین نوانیز ببێت.
ڕافینیا کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا بەردەوامە، پێش مۆندیال لەم ئۆفەرە ئاگادار بووە بەڵام ڕەتی کردووەتەوە کەمپەکە جێبهێڵێت.
هیلال دەیەوێت لەم ساتە گرنگەی مێرکاتۆدا پێکهاتەکەی پڕچەک بکات بۆیە لەم وەرزی نوێیەی گواستنەوەدا کارگێڕی شینپۆشەکان هەموو توانایەکی دارایی دەخاتە گەڕ تا داهاتوودا ڕافینیا ڕازی بکات ببێتە ئەستێرەی یەکەمی ڕیاز.
