
یارییەكانی خولی ئیسپانیا بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ لە دەستپێكی یارییەكانی هەفتەی 33دا و لە كاتژمێر هەشت و 30 خولەكدا، یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی ریزبەندی لە یاریگای كامپ نۆ میوانداری یانەی ئۆساسۆنا دەكات.
بەرشەلۆنە كە بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیدایە دەیەوێت بە بردنەوە لەو یاریەدا سێ خاڵی تر زیادبكات و زیاتر نزیكبێتەوە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە.
لە كاتژمێر 11ی شەویشدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە یاریەكی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە.
ئامانجی ریاڵ مەدرید بردنەوەیە لەو یاریەدا تا بەردەوام بێت لە كێبڕكێ كردنی بەرشەلۆنە و بوون بە پاڵەوانبوونی یانە كەتەلۆنیەكە دوابخات بۆ هەفتەكانی كۆتایی.