
یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند، كارلۆس گارسیا، پزیشكی تایبەت و تیپی یەكەمی یانەكەیان كۆچی دوایی كردووە، بەو هۆیەوە یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا دواخراوە.
ئەمە لە كاتێكدابوو، یاریزانەكانی ئۆساسۆنا 40 خولەك پێش دەستپێكی یارییەكە لە یاریگای مۆنجویك بە ئامادەبوونی بەشێك لە هاندەران سەرقاڵی خۆ گەرمكردن بوون بۆ ئەنجامدانی یارییەكە.
بەڵام هیچ یاریزانێكی بەرشەلۆنە ئامادەی مەشقەكان نەبوون و دواجار پشتراستكرایەوە كە كارلۆس گارسیا بە هۆكارێكی نادیار كۆچی دوایی كردووە و یارییەكەش بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.
دواخستنی یارییەكە بە ئاگاداریی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و بە رەزامەندیی هەردوو یانەی ئۆساسۆنا و بەرشەلۆنە بڕیاریی لەسەر درا، بەهۆی تێكچوونی باری دەروونی یاریزانەكان و ستافی یانەكە.