
لە یارییەكەی هەفتەی 32ی خولی ئەمریكا یانەی ئینتەر میامی بە سەركردایەتی مێسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی كۆڵۆمبۆس.
تایمی یەكەم، لە خولەكی 45 و پێنج خولەكی كاتی زیادكراودا لیۆنێل مێسی دوو گۆڵی نایابی لە سودی یانەكەی نوسییەوە و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، لەگەڵ فیكەی ناوبژیوان یانەی خاوەن یاریگا ئەنجامەكەی كەمكردەوە، بەڵام دوو خولەك دواتر سوارێز گۆڵی سێیەمی یانەكەی هێنایە بەرهەم.
دواتر و لە خولەكی 61 هێرناندێز بە لێدانی سزا دووبارە ئەنجامەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە، هەرچەندە لە خولەكی 63 یاریزانێكیان بە كارتی سور كرایە دەرەوە بەڵام لە خولەكی 84 هەلی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەیان بۆ رەخسا لە رێگەی لیدانی سزا بەڵام ئەمجارە هێرناندێز لەدەستیدا.
سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی میامی كۆتایی هات و بە فەرمی بوون بە پاڵەوانی خولەكە بۆ یەكەم جار لە مێژووی یانەكەیان.
ئینتەر میامی پێش هاتنی مێسی و ئەستێرەكانی دیكە هیچ نازناوێكیان نەبوو، بەڵام لە ئێستادا خاوەنی دوو نازناوی فەرمین.