
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە لێدوانێكیدا پەیامێكی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە كرد و رایگەیاند ئامانجی ئەوەیە توانای جەستەیی بەرز بكاتەوە لە ماوەی داهاتوودا.
لیڤاندۆڤسكی وتی، ئێستا كاتێكی زۆری هەیە تا ئامادەكاریەكی باش بكات بۆ وەرزی داهاتوو تا بتوانێت بە باشترین ئاستەوە دەربكەوێت و هەموو هەوڵێكیش دەدات لەو پێناوەدا.
وتیشی: دەمەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ هانسی فلێكی راهێنەری نوێی یانەكەمان كاری گەورە بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە ئەنجامبدەم بە شێوەیەك كە ببێتە هۆی دڵخۆش كردنیان.
هێرشبەرە پۆڵەندیەكە لە وەڵامی پرسیاری ئاستی ئیسپانیا لە جامی یۆرۆ، دوپاتیكردەوە كە ئاستی ئەو هەڵبژاردەیە زۆر سەرنجڕاكێشە و هەلی زۆرە بۆ بردنەوەی نازناوەكە بەڵام ئەڵمانیا و فەرەنساش بوونیان هەیە لەو پاڵەوانێتیەدا.