ڕۆبێرتۆ کارلۆس لە زاری خۆیەوە دەیگێڕێتەوە و دەڵێت: “لە یەکێک لە کلاسیکۆیەکان لە 2006، مێسی بەلای هەموواندا تێدەپەڕی و بەسەر هەموواندا ڕای دەکرد، کە یارییەکە تەواو بوو، ڕووم کردە کاناڤارۆ و گوتم، بەس پێم بڵێ ئەم یاریزانە کێیە؟ ئەویش وەڵامی دایەوە و گوتی ئەمە مارادۆنای نوێیە.
بەڕاستی بەبەخت بووم کە نزیک بووم لە وازهێنان، چونکە هەرچی بەرگریکارە دەیناڵاند بە دەستییەوە.