
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی هەمووانی بێهیوا كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی تا هاوینی ساڵی 2027 نوێكردەوە.
رۆناڵدۆ سێ خەونی ماوە و دەیەوێت بەدیانبهێنێت، یەكەمیان بەشداریكردنە لە مۆندیالی 2026 بە باشترین ئاستەوە، لەرابردووشدا وتویەتی دەیەوێت بەشێوەیەك كۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت كە هاوشێوەی سەرەتای ژیانی وەرزشی بێت.
دووەم خەونی كریستیانۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگی ئاسیایە لەگەڵ یانەی نەسڕ لە ساڵی 2027، وە هەروەها بردنەوەی نازناوەكانی خولی سعودیە و جامی شای سعودیە لە ماوەی دوو وەرزی داهاتوودا.
خەونی كۆتایی رۆناڵدۆ ئەوەیە كە ببێتە گۆڵكاری مێژوویی یانەی نەسڕی سعودی كە لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی گۆڵكارانی مێژوویی یانەكەدایە و بە جیاوازی 24 گۆڵ لەدوای محەمەد سەهلاوی یەكەمەوەیە.
رۆناڵدۆی 40 ساڵ وازناهێنێت و دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دوپاتیكردەوە كە دەیەوێت بەردەوام بێت لە نوسینەوەی مێژوو، جگە لەوەش لاپەڕەیەكی نوێ هەڵدەداتەوە، ئەو ئارەزووەی كە هەیەتی كۆتایی نایەت.
كریستیانۆ لە مانگی یەكی 2023ەوە پەیوەندی بە یانەی نەسڕەوە كردووە، لە 105 یاریی فەرمی بۆ ئەو یانەیە بەشداری لە 112 گۆڵدا كردووە بە تۆماركردنی 105 گۆڵ و 19 ئەسیست