
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، پاڵەوانی سێریا ئەی، هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێدواردو کاماڤینگای فەرەنسی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی دەستپێکردووە تا هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی پێ بەهێز بکات.
بەپێی ڕاپۆرتە وەرزشییەکان، کاماڤینگا دوای دابەزینی ئاستی لە وەرزی ڕابردوودا کە بووە هۆی دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی فەرەنسا بۆ مۆندیالی 2026 لەلایەن دیدێ دیشامپەوە، لە پلانەکانی مێرنگێ دەرکراوە.
ئینتەر بە سەرکردایەتی سیمیۆنی ئینزاگی ئەم یاریزانە لاوەی کردووەتە ئەولەویەتی خۆی و لەم چوارچێوەیەشدا پیپی مارۆتا لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز بە فەرمی کۆبووەتەوە و بە تایبەت کە خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری نوێی شاهانەکان ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ دانیشتن و گوێگرتن لەو ئۆفەرانەی پێشکەش بە کاماڤینگا دەکرێن.
