لۆرا گۆتز و پاوڵ کیربی

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

مانگی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردن لە ٢٧ وڵاتی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت، کە لێکەوتەی دوور مەودای دەبێت بۆیەکێتی ئەوروپا.

لە فنلەنداوە لە باکوور تا قووبرس لەباشوور و ئیرلەندا لەخۆرئاوا و بوڵگاریا لەخۆرهەڵات، نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە. پێکهاتەی داهاتووی پەرلەمانی ئەورووپا لەم هەڵبژاردنەدا دیاری دەکرێت، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی خەڵک و دامەزراوەکانی یەکێتی ئەورووپایە.

بۆچی ئەم هەڵبژاردنە گرنگە؟

چۆنێتی دەنگدانی ئەوروپییەکانییەکێتییەکە لە٥ ساڵی داهاتوودا دیاریدەکات، لە پرسی کەشوهەواوە بۆ پرسی کۆچ،یەکگرتنی زیاتریان زیادبوونی ناسیۆنالیزم.

ئاگادارکردنەوە

حزبە ڕاست میانڕەو و توندڕەوەکان لەئەورووپابە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتوونو ڕەنگە ئەم گۆڕانە بۆڕاست لە پەرلەمانی داهاتووی ئەوروپاداڕەنگبداتەوە.

ئەم پەرلەمانە یاسایەک پەسند دەکات کاریگەری بەسەر ژیانی هاوڵاتییانی یەکێتییەکەوە دەبێت و پەسندکردنی بوودجەی ساڵانە، کە ئەمساڵ گەیشتە ١٨٩ ملیار یۆرۆ، لەئەستۆی ئەم دامەزراوەیە. هاوکات ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ڕۆڵی لەهەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەبێت.

چۆن هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت؟

ڕۆژی ٦ی حوزەیران دەنگدانەکە لە هۆڵندا دەستپێ دەکات و دوای دوو ڕۆژ، ئیڕلەندا و ماڵتا دەنگ دەدەن. هەڵبژاردنی زۆربەی وڵاتانی ئەندام لە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.

بە گشتی دەنگدانەکە ڕۆژێکە، بەڵام لە کۆماری چیک لە هەر دوو ڕۆژی هەینی و شەممەدەنگ دەدرێت، ئیتالییەکانیش دەتوانن شەممە و یەکشەممە دەنگ بدەن. بەلجیکییەکان لە ٩ی حوزەیران نەک تەنها لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا دەنگدەدەن، بەڵکو ڕۆڵی هەڵبژاردنە نیشتمانی و ناوخۆییەکان دیاری دەکەن.

تەمەنی یاسایی دەنگدان لەزۆربەی وڵاتان ١٨ساڵە، بەڵام لە ئەڵمانیا، نەمسا، بەلجیکاو ماڵتا  ١٦ساڵ دەتوانێت دەنگ بدات و لەیۆنانیش ١٧ساڵ. لەچەند وڵاتێک: (بوڵگاریا، لۆکزامبۆرگ)، دەنگدان تۆپزییە.

لەئێوارەی ڕۆژی ٩ی حوزەیران، دەردەکەوێت کام حزب زۆرینەی ٧٢٠ کورسی پەرلەمانی کە ١٥ کورسی لە ساڵی ٢٠١٩ زیاترە، بەدەست دێنێت. بەریتانیا پێش چوونەدەرەوەی لە یەکێتی ئەورووپا و لە هەڵبژاردنی پێشوو بەشداری کردبوو، هەندێک لە کورسییەکانی یان لەناوخۆیان دابەشکرد یان هێشتییاننەوە بۆئەگەری گەورەتربوونی یەکێتییەکە لەداهاتوودا. 

ژمارەی نوێنەرانی هەر وڵاتێک بەپێی دانیشتووانەکەیەتی. ئەڵمانیای زۆرترین دانیشتوان، ٩٦ نوێنەری هەیە. ماڵتا، لۆکزامبۆرگ و قووبرسیش،کەمترین کورسییان هەیە کە شەش نوێنەرە.

پەرلەمانی ئەورووپا چەند گرنگە؟

پەرلەمان وەک تاکە دامەزراوەی یەکێتییەکە کە بەدەنگی ڕاستەوخۆی هاوڵاتییان لە ٧٢ وڵات هەڵدەبژێردرێت، پەیوەندی نێوان هاوڵاتییان و دوو دامەزراوەی گەورەی دیکەیە: کۆمیسیۆنی ئەورووپا کە دەسەڵاتی جێبەجێکردنییەکێتییەکە و ئەنجومەنی ئەوروپا، لەوەزیرەکانی وڵاتانی ئەندام پێکدێت.  

پەرلەمانی ئەورووپا بە پەسەندکردن و هەموارکردنەوەییاساکان و پەسەندکردنیڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانیان بڕیاردان لەگەورەکردنییەکێتییەکە، ئاڕاستەییاسایی و سیاسییەکێتییەکە دیاری دەکات.دەبێت بوودجەی ساڵانە پەسەند بکرێت و دەتوانێت داوا لەکۆمیسیۆن بکات پلانێک بۆیاسادانان پێشکەش بکات.

هەروەها نوێنەران چاودێری کارەکانی کۆمیسیۆن و ئەنجومەن دەکەن. بەرپرسیارێتی پەسەندکردنی ئەویاسایانەی کۆمسیۆن پێشنیاری کردووە، لە نێوان پەرلەمان و ئەنجومەندا دابەشکراوە.

زۆربەی فراکسیۆنەکان لە چەپەوە تا ڕاست پێکدێن، نەک بەپێی ڕەگەزنامە، بۆیە پێویستە زۆربەی کات لە نێوان پابەندی نیشتمانی و حزبیدا یەکێکییان هەڵبژێرن.

گروپە سیاسییە سەرەکییەکانکامانەن؟

"پارتی گەلی ئەوروپا" و "هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیست و دیموکراتەکان" دوو گەورەترین گروپی پەرلەمانی بوون، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات گروپەکانی تریش گرنگ بوون.

لیبراڵەکانی"سەردەمیڕێنیسانسی ئەورووپا" و گروپی "سەوزەکان/هاوپەیمانی ئازاد"، گەورەترین گروپی داهاتوو بوون لە پەرلەمانی پێشوودا، بەڵام دوو گروپیڕاست سیاسیخۆیان بۆ دەستکەوتی گەورە مەڵاسدا: "چاکسازیخوازان و پارێزەرانی ئەوروپا" و "ناسنامە و دیموکراسی".

دوو گروپی گچکەتریش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. گروپی چەپ یەکێک لەوگروپانەیە بەناوی "چەپ لە پەرلەمانی ئەورووپا"،دوو، گروپێک لە نوێنەران کە پابەند نین بەهیچ یەک لەم گروپانە – لە ئەندامانی پارتی ناسیۆنالیستی هەنگاری فیدسەوە تا جوداییخوازەکانی کەتەلۆنیا.

بابەتی گرنگ لەم هەڵبژاردنەدا

هەر چەند ئامانجی سەرەکی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیران دیاریکردنی پێکهاتەی پەرلەمانە، دەنگدەران بە گشتی ئەم هەلە دەقۆزنەوە بۆ ناردنی پەیام بۆ حکومەتەکەیان.

لە ئیتالیاوە تا فەرەنسە، نەمسا تا بەلجیکا، ئەڵمانیا تا هۆڵندا و حزبە ڕاست تووندڕەوەکان چاوەڕوانی پێشکەوتنی بەرچاوون.

ڕاپرسییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، لەوانەیە دوو گروپی گچکەتری دەستەڕاست لە چەپی میانڕەو پێش بکەونەوە و ببنە دووەم دەسەڵاتی گرنگ لە پەرلەمان.

بە گشتی ڕاست میانڕەوەکان تا ئەمڕۆ هاوکاری چەپ میانڕەوەکانیان کردووە، بەڵام لەوانەیە ئەدای خراپی چەپ حزبی گەلی ئەورووپا ناچار بکات بەدوای هاوپەیمانی نوێدا بگەڕێت.

لەوانەیە گۆڕان بەرەو ڕاست بەرنامەکان بۆ دەرکردنییاسای نوێی کەشوهەوا و وزەی نوێبووەوە، ڕابگرێت و کاریگەری لەسەر یاسادانان و لەبواری ئابووری و کۆمەڵایەتی دابنێت.

هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی کۆمیسیۆن

هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، یەکەم ئەرکی نوێنەرە نوێیەکانە.ئۆرسولاڤۆن دێر لاین، سەرۆکی ئێستا، دەبێت دەنگی متمانە وەربگرێتەوە.

سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێکتییەکە، یان ئەنجومەنی ئەورووپا، بەرمەبنای ئەنجامی هەڵبژاردن کەسێک وەک کاندید دەناسێنن کە پێویستە دەنگی ئەرێنی پەرلەمان بهێنێت. دەبێت زیاتر لە ٥٠٪ی نوێنەران دەسەڵاتەکانی پەسند بکەن. 

گروپە سیاسییەکانی یەکێتی ئەورووپا دەتوانن سیستمی "کاندیدە سەرەکییەکان" بەکاربهێنن، کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەکارییانهێنا. بەپێی ئەم سیستمە، هەر گروپە و کاندیدی خۆی پێش هەڵبژاردن دیاریدەکات و کێ زۆرترین کورسی بەدەستهێنا، دەسەڵاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپای هەیە، بەڵام پێش پێنج ساڵ، سەرۆکانی وڵاتانی ئەندام لەسەر ڤۆن دێر لاین ڕێککەوتن، تەنانەت لە کاتێکدا کاندید نەبوو. لەوانەیە ئەمجارەش گوێ بەو سیستمە نەدەن.  

bbc.com

وتاری نووسەران