ئان-سیسێلڕۆبێرت

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

پاشهەڵوەشانەوەی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١، بۆ ماوەیەک دنیا بەدەوری تەوەری بنەما و بەهاکانی نەزمی لیبراڵی یەکگرتوو دەخولایەوە کە ئەمریکا، بڵاوبوونەوەی ئابووری بازاڕو دیموکراسی تایبەتمەندی هێزەکەی بوو. ١١ی سێپتەمبەری ساڵی٢٠٠١ئەوترسەی ڕەواندەوە: ئەلقاعیدە بە بەئامانجگرتنی ئەمریکا، تەلیسمی دووری و بێ زیانبوونی گریمانەی زەبەلاحەکانی لەهێرشەکاندا شکاند. لە ڕاستیدا نەئەمریکا و نەسیستمی لیبراڵ نەیانتوانی پێگەی خۆیان بگێڕنەوە، بەڵام لەماوەی ٢٠ ساڵدا، هێزیڕواڵەت و نەریتەکان بەسەر هەژموونیڕۆژئاوادازاڵبوون کە لەڕوانگەی دنیاوە،نەمانی ڕەوایەتی بوو. سامانی ئابووری، بوودجەی زەبەلاحی سەربازی، خاڵە دامەزراوەییەکان (کۆنتڕۆڵکردنی دامەزراوە دارایییە نێودەوڵەتییەکان و دۆلار) و پشتگیریکردنی وڵاتانیلاوازی ئەوروپا، سەرهەڵدانی زلهێزەڕکابەرەکانی"چین"ی دەمامک کردومەینەتی دەمارگیری سۆڤیەت و ناڕەزایەتی زۆری وڵاتانی "باشوور"یشییان بۆ زیادبوو.

لەنکاو ڕووداوەکان زیاتر تووندبوون. شکان و کشانەوەی ئەمریکا لەئەڤغانستان لەئابی ساڵی٢٠٢١ سەریکێشایە زنجیرە شۆکێکەوە،کەگیرۆدەبوونی دیپلۆماتی نێوان یۆنان و تورکیا، کودەتای یەک لەدوای یەک لەکەناراوەکان، زیادبوونی پەلامارەکانی چین بۆسەر ئاسمانی تایوان. شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین، وەڵامدانەوەی هاوئاستی خوێناوی تەلئەبیب، زیاتر ترسانی وڵاتانی عەرەبی لەڕای گشتی لایەنگرانی فەلەستین و کاردانەوەی نەزمی بڵاوی دیپۆلماسی خۆرئاوا، جەختکردنەوەبوو لەناجێگیری کۆنتڕۆڵنەکراوی شەڕی ناوخۆی سووریا، ئاژاوەگێڕی کێشمەکێشی هەنوکەینیشاندەدا: هێزە ناوچەییەکان (تورکیا - ئێران)، زارەکانیان هەڵدەدەن کە ٤ ئەندام لە ٥ ئەندامی هەمیشەیی(5P) ئەنجومەنی ئاسایش، ڕووسیە، ئەمریکا، بەریتانیاو فەڕەنسە، بەڕووبەڕووبوونەوەیناڕاستەوخۆ، پێکهاتەی ئاسایشی جیهانیانشێواند.

هاوکات چەندینقۆناغ،تایبەتمەندی وەرچەرخانێکی مێژوویی بەوسەردەمەدا: ئەم قۆناغانە لە ساڵی ١٩٤٥ دەستپێکییان ڕێککەوتنی هێزە گەورەکان،ڕەزامەندی فرەلایەنەییوئێن. قۆناغی "جیهانگیری نیولیبراڵ" لەهەشتاکانو سەپاندنی بەسەر کیشوەرە بندەستەکان. کۆتاییهاتنی شەڕی سارد دەستپێکی قۆناغی ژیۆپۆلەتیک بوو،ڕەنگە بەجۆرێک دەستپێکی کۆتایی قۆناغی و دوای ساڵی١٩١٨، بەدیاریکردنی سنووری نوێی ئەورووپای ناوەند و خۆرهەڵاتی و خۆرهەڵاتی نزیک بووبێت. تا ڕادەیەک ٥ ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕێککەوتبوون لەسەر سووریا، ئۆکراین، دەریای چین، فەلەستین یان ساحل نەسازێن. ڕکابەری پڕچەککردن بەوپەڕی تووندی بەردەوام بوو. 

پێدەچێت بە پێچەوانەی دۆخی گەرمی پێشوو، سەرانسەری زەوی بێداربووبێتەوەو خۆی لەکۆتی سەرپەرشتی مێژوویی ڕزگار بکات. واتا حکومەتەکان دەیانتوانی زیاتر هەڵوێست وەربگرن، بێئەوەی بەشداری هاوپەیمانی بکەن. گەرچی هەر دوو ڕێککەوتننامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین دەکات و لەمکارەدا پشتیوانی زۆربەی زۆری وڵاتانی بۆخۆی مسۆگەر کرد (١٤١ دەنگ لە ٢٢ی مارس و١٤٠ لە ٢٤ی مارس)، چەند وڵاتێک (٣٥ و ٣٨)یش بەنەخێر دەنگیاندا یان دەنگییان نەدا (١١ و ٩ وڵات)، کە زۆربەیان وڵاتانی ئەفریقای باشوور بوون. غەسان سەلامەی دیپلۆماتی لوبنانی دەڵێت: "هاوپەیمانی دەرکەوتوو لەخۆرئاوا لەئاستی گۆشەگیری ڕێژەییەتی. لەهەمووشوێنێک تێکەڵەیەک لەدوودڵی، نەبوونی پەیوەندی و لێکتێگەیشتن، کونجوکۆڵی، کەمێک دڵخۆشی بەهۆی گەندەڵی و هەندێکجار، دووژمنکاری ئاشکرا دەبینرێت".

بارودۆخی ئۆکراین، لکاندنی قەرەباغی سەروو یان پەلاماری حەماس بۆسەر ئیسرائیل دەریدەخات، پاراستنی بارودۆخی باو مەحاڵە. دنیا قۆناغێک لەنەجوڵان دەبڕێت، کە جوڵانی ناوازەیە بەنموونەکانی جۆری پەلهاویشتنی "بریکس" (بەرازیل، ڕووسیە، هیندستان، چین، ئەفریقیای باشوور)، داوای کردووە ئەندامەکانی لە ٥ بۆ١١ زیاد بکرێت و بەمەش ئیرادەی وڵاتانی ئەندام و هێزە مام ناوەندەکانی دیکەی، ئەسیوپیا، پۆڵەندا، توورکیا و.... نمایشکردووە. فەڕەنسە لەم بەشە زلەی نەخشەکە وەک وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا سەرلێشێواوی وتاری کاریکاتۆرێکە، ڕێگردەبێت لەوەی ڕۆڵی وردتر و بە پێی بەرژەوەندییەکانی هەبێت. 

جمینی هەمووشتێک، گرژییەکان کەڵەکە دەکات و جاروبار دوورکەوتنەوە لەشەڕ بەڕەفتارێکی گونجاو دەردەکەوێت، بەڵام گەمەکە تازە دەستی پێکردووە. هێشتا لیستی دۆڕاو و براوەی ئەم خاڵی وەرچەرخانی مێژوویییە دیارینەکراوە و دەکرێت ئاشتی بێتەکایەوە. ئۆبەر وردین، وەزیری دەرەوەی پێشووی فەڕەنسە، کورتواتەنی: "جیهان لەدۆخی بەراوردکردنە بەسەدەی نۆزدە، بەڵام بێ کۆنگرەی ڤیەننا"، کە هێزەکانی هەوڵیاندەدا نەخشەکان بەرمەبنای بڕیارە ڕوونەکان دابەش بکەن. ئەوکاتە هەر دێت. گرینگە بەئاگایی و ژیرانە و دوورلەخێرو شەڕی تەوەری باو، زەمینەی خۆشبکرێت.

* ئەندامی دەستەی نووسەرانی لۆمۆند دیپلۆماتیک.

ir.mondediplo.com

وتاری نووسەران