ئەرسەلان حەسەن

پێش ٣٦ساڵ فڕۆکەکانی عێراق کیمیاییانبەسەر شاری هەڵەبجەدا باراند. دەکرێت ئەم جینۆسایدە بەراوردبکرێتبەتاوانیفڕۆکەکانی نازی کۆندۆر لیژیۆن، کە لەنیسانی١٩٣٧ شاری باسکی گێرنیکای وێرانکرد. ڕۆژنامەنووس، بیاتریس دیلێز، بەمشێوەیە ئەم تراژیدیایە دەگێڕێتەوە.

No description available.

بەرگی کتێبەکە

لە ساڵی ١٩٨٨، شەڕی ئێران و عێراق چووە هەشتەمین ساڵەوە. هەر دوو وڵات بڕستییان لێبڕا. لەگەڵ ئەوەشدا، ساڵێک پێشتر و لەدوا کردەوەی دووژمنایەتیدا، سەدام کە خۆرئاوا و سۆڤیەتیبەسەنگەرێک لەبەرامبەر ئیسلامگەراییان دەزانی و چەکییان بۆ ڕەوانە دەکرد، بەرپرسیاری "چارەسەرکردنی پرسی کوردستان"ی بە ئامۆزاکەی علی حەسەن ئەلمەجید، ناسراو بەعەلی کیمیایی سپارد. ئەلمەجید بەپێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەت ڕێککەوتننامەیڕێگری و سزادانی تاوانی جینۆساید (١٩٤٨)، هەوڵیدەدا دانیشتوانی گوندە کوردنشینەکانی پارێزگای سلێمانی، هەولێر و دۆڵی جافایەتیبەگازی خەردەل تۆپ باران بکات.

No description available.

بیاتریس دیلێز

ڕۆژنامەنووس بیاتریس لە کتێبەکەیدا، "جینۆسایدی لەبیرکراو، دەنگی تووڕەی گەلی کورد"، بە هۆی تووێژینەوەیەکی مەیدانی تایبەت بەڕاستییە بەڵگەدارەکان کە لەشایەتحاڵان و شەڕڤانانی پێشمەرگەوەرگیراون و پاڵپشتبەڕوانینیڕەخنەگرانە و نەخشەکان، باسی ئەم کارەساتانە دەکات. 

مێژووی ئەرمینیا

بیاتریس دیلێز دەگێڕێتەوە چۆن ئەلمەجید ڕێدەدات "مهمات خاصە"لە هەڵەبجەو خورماڵ بەکاربێنن. ناوچەیەکی دانیشتوان ٥٥ هەزار کەس، لەسەرەتادا بەشێک نەبوو لە "ناوچە قەدەغەکراوەکان"، کە لەچوارچێوەی کۆتا چارەسەرکردنی پرسی کورد و بە پێی بڕیاری ٤٠٠٨ی پەسندکراوی حوزەیرانی ساڵی١٩٨٧، دەبوو لەڕیشەوە هەمووکێشە و گرفتەکانی ژیان تێیدا،چارەسەر کرابا.

ئەم بۆردوومانە ٥٠٠٠ قووربانی و ١٠ هەزار برینداری بۆ کردەوە بەدناوەکانی ئەنفال زیاد کرد. کردەوەیەکی وێرانکەر کە لەماوەیەکی کەمی زیاتر لە شەش مانگ بەکورتی ١٨٢ هەزار قووربانی لێکەوتەوە. بێگومان کوشتنەکە بەمەبەستی جینۆسایدبووە. عێراقییەکان لاسایی تورکە لاوەکانی کۆمیتەی ئیتحاد و تەرەقی (CUP) ساڵی ١٩١٥یان کردەوە، بۆ لەناوبردنی ئەرمەنییەکانی دانیشتووی ئیمپراتۆری پێشووی عوسمانی.

پرۆتۆکۆلی ساڵی ١٩٢٥ی جنێڤ، بەکارهێنانی ئەم چەکە قەدەغە دەکات، عەلی حەسەن ئەلمەجید، لە ٢٦ی ئاداری ساڵی ١٩٨٧، لەبەردەم دەسەڵاتدارانی حزبی بەعس بەشانازیییەوە دەڵێت: "تەنیا ڕۆژێک بەچەکی کیمیایی پەلاماری ئەوان (کوردەکان) نادەم، ١٥ ڕۆژ درێژە بەپەلاماردانیان دەدەم."

نەئەمریکا، نەڕووسیە، نەفەرەنسە و نەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێویستییان نەزانی گچەکترین دەنگی ناڕەزایی چ لەدەستپێکی کردەوەی ئەنفال، لە بەهاری ١٩٨٧ و چ بەدرێژایی فراوان بوونی کردەوەکە لە ساڵی دواتر هەڵبڕن. دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ICC-CPI) نەیتوانی لەمبارەیەوە بڕیار بدات، چونکە تەنیا دەتوانێت بڕیار لەوتاوانانەبدات، کە دوای دامەزراندنی لە ساڵی ٢٠٠٢دا ڕوویانداوە.

بیاتریس دیلێز، کچە کوردێکی ٢٥ ساڵەی سنوور ناوی کردووەتە پاڵەوانی چیرۆکەکەی، کەبەگەنجی قووربانی کیمیابارانبوەو بەتێکچوونیژێ دەنگییەکانی بەهۆی بۆنکردنی گازە کیمیاییەکان، کێشەی بەدروستیقسەکردنی بۆ دروست بووە. بەهۆی ئاسانکارییە وریاکانی، ئەم ڕۆژنامەنووسە دەمانباتە ناو خێزانی ئەم ژنە گەنجەوە.بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕای هۆکارەکانی زەبر و زەنگی، ئەوشوینەی پێش دەستپێکی باسکردنی یادەوەریی خۆی و نزیکەکانی، وشەی "هەڵاتن"، "خۆشاردنەوە" و "خەبات" وەک سەربەنددووبارە دەکرێنەوە.

یادەوەرییەکی پڕ لەڕووداوی بەئازار، لەوێ ترس، برسێتی، تێنەگەیشتن و نائومێدی بەیەکداچوون. ژیانێک کە بۆ هەمیشەداخی یادەوەری ئەمڕووداوەیان پێوەیە، ئەو ڕۆژە مانگی ئابی ساڵی ١٩٨٨، کاتژمێر ٢٢، کاتێک یەکەم فڕۆکەی مێک ٢٣ی دەستکردی ڕووسیە لە ئاسمان دەرکەوت و گورزە کوشندەکەی هەڵڕشت و بۆنی سێو کە تایبەتمەندی بۆمبی کیمیاییە، گەیشتە خەڵکی گوندەکە.

خاتوونی تووێژەر، لێهاتووانە وتوێژی نێوان ڕزگاربووان و باسکردنی ڕووداوەکان تێکەڵاو و لەئەیلوولی ساڵی ١٩٦٩، لەگەڵ خۆی دەمانباتە سووریە، دوورترین شوێنی باکووری وڵات. لەوسەردەمەدا، سەربازە عێراقییەکان ٣٩ کەس، ٢٥ مەسیحی و چواردە موسڵمانیان کووشت. بە بیانوی کەمی کات و ترسی گەڕانەوەی سووپا، بە پەلە لاشەکانیان لەگۆڕێکی بەکۆمەڵ و بە بێ ڕەچاوکردنی نەریت بەخاکسپارد. ئەمەش بابەتێکیدیکە بوو کە دەیسەلمێنێت ڕقی حزبی بەعس دژی کوردەکانی خوازیاری مافەکانیان، گەر پێویستبکات، چاوەڕوانی شەڕی عێراق و ئێرانی نەدەکرد تا خۆی دەربخات.

داوی نەوت

بیاتریس دیلێز، بیرمان دێنێتەوە ڕاگواستنی کوردەکان لەنێوان ساڵەکانی ١٩٦٩ تا ١٩٨٢، بەئامانجی بەعەرەبکردنی خاکەکەیان. بەتایبەت لە ساڵی ١٩٧٢، کاتێک حکومەتی بەعس درکی بەڕەهەندەکانی سامانی نەوتی شاراوە کرد لەژێر زەوی کەرکووک. پاشان، هەر بەڵێنێکی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کوردەکان و تایبەتمەندی نەتەوەیی و کەلتوورییان ڕەتدەکرێتەوە، کە لە ساڵی ١٩٥٧، لە ٦٤٪ی دانیشتوانی ئەم ناوچەیەو دوای ٢٠ساڵ، تەنها لە ٣٧٪ی بوون.

نووسەر، لەڕوانگەی خۆیەوە ئاماژە بە بەشێکی دیکەی کارەساتەکە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٤ ڕوویداوە: کردەوەی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان کە زۆربەیان لەشاخەکانی شەنگال دەژین و داعش بە لەدین هەڵگەڕاوەی دەزانین. بەرنامەی تیرۆریستەکان بەهۆی هێزی پێشمەرگەوە شکستیهێنا. دوای شەڕێکی سەخت، ئەندامانی هاوپەیمانان توانیان پیاوان لە لەناوچوون و ژنان لە کۆیلایەتی سیکسی ڕزگار بکەن. بەکورتی، ٦٤١٧ ژن و منداڵ لەیەکەم ڕۆژی پەلامارەکە ڕفێنران و نزیکەی ١٣٠٠ ئێزیدی کووژران.

سنوور، لەگوێگرتن لەقسەکانی بیاتریس دیلێز فێری زۆر شت بوو کە باسی مێژووی ئێزیدییەکانی بۆ دەکرد. ئەو لە هەرێمی کوردستانی ئاڵۆز، دەخوازێتوەک هەر ژنێکی گەنج سەربەخۆبژی.

- دغدغە های بی پایان کردهای عرا ق- جان ميشل مورل

orientxxi.info

وتاری نووسەران