
نەعمان عومەر
فەلسەفی مادی جیهانبینیەکە لەسەر چەند بنەمایەکی سەرەکی دامەزاروە ، ئەو بنەمایانەش، گرێدراوی پرنسیپێکی سەرەکیە .بۆیە باسەرەتا پرنسیپەکە باسکەم .،کەبریتیە لە شیکردنەوەی جیهان لەڕوانگەی بونی بابەتیانەی دورلە دەسکاریکردنی مرۆڤ و لەچوارچێوەی شکڵ وقەوارەو ناوەڕوکی مادیانە .واتە بینینی جیهان لەهەلومەرجی بونی سەربە خۆ لەدەستێوەردانی مرۆڤ ،ئەم تێڕوانینە هۆشمەندیش بە کارڵێک و (انعکاس) دەرئەنجامی پێچەوانەبونەوەی وێناو یاساکانی جیهانی ماتریاڵی دەبینێت ،بەلام لەچوارچێوەی خەسڵەت و تواناو ڕێکوپێکیەکی جیاوازو بەرزدا .بەم واتایە ،فەلسەفەی مادی دان بەبونی چەمکێکدا نانێت کە بونێکی واقعی لەبەرانبەردا نەبێت و تەنها لەفەزای خەیاڵ وگریمانە ئەبستراکتەکاندا وێنابکرێت ، بنەمایەکی تری جیها نبینی مادی ئەوەیە کە دان بەبونی بونەوەری نادیارو جیاواز لەمرۆڤ کەکاریگەی بەسەر مرۆڤەوە هەبێت و سلوک و ڕافتاری مرۆڤ ئاڕاستەبکات نانێت .بنەمایەکی تر ئەوە یە کە تێڕوانینی مادیانە لەدەرەوی زمان و مەکان بڕوای بە سیاقاتی تری بون نیە و هەموو ئەو سەردیاتانەی سەبارت بونی ڕوداوی گریمانکراوی مێژویی هەیە لەچوارچێوەی زانستی ئەفسانەدا دەبینێت هەروەها بەگوێرەی فەسەفی مادی جیهان یەکەیەکی یەکگرتوو بێکۆتاو هەمیشە گۆڕاوە لەشک و ڕوخساری دەروەدا بەلام لەناوچونی نیە .ئەگەرسرنجی ئەم بنەماو پرنسیپانە بدەین،دەبینین کە چەند هاو تەریبە لەگەڵ زانست و میتۆدە زاڻستیەکاندا ،چونکە زانستیش دانبە هیچ شتێکدا نانێت کە لەدەرەوی تاقیگەی زانستی تاقیکردنەوەی لۆجیکیدابێت ،ئەم بابەتە بۆ سەرجەم زانستەکان وایە زانستی کۆمەڵ ناسی و مرۆڤ ناسی و سایکۆلۆجیش،هەموی میتۆدو مفاهیمی دیاریکراوی هەیە کە فاکتی دیاری کراوی لەبەرانبەردا هەیە .بیرکاریش وەک زانستێک کە لەسەر لۆجیک و،پێناسەی لۆجیکی ژمارەیی دامەزراوە ،بەهەمان شێوە هەر مفهومێک دەلالەتی ژمارەیی دیاریکراوی هەیە ،گەریمانەکانیش بۆ ئەنجامگیری ژمارەیی ولۆجیکی ترح دەکرێت . بۆیە میتۆدی زانست و فەلسەفەی مادی هەردوک داننا نێن بە فەزایەک بۆ بونەوەری ئەفسانەیی کە کاریگەری لەسەر ئێمەی مرۆڤ دابنێت و وێنای ئێمەو ئاڕاستەو چارەنوسمان دیاری بکات . لێرەدا شیاوی ئاماژە پێکردنە کە (ئۆگۆست کۆمنت ) قۆناغی وشیاری مرۆڤی بە سێ قۆناغ پۆلێن دەکرد، سحرو ئاین و زانست کەوابێت تیوڕی مادی دیالیکتیکی و میتودی زاست هەردوک سەر بەیەک قۆناغن چونکە هەردوک ،لەسەر پرنسیپی گۆڕان و پەرەسەندن دامەزراوە ،بەڵام جیاوازی سەرەکییان ئەوەیە کە زانست ئامانجی پێشوەختە دیاری ناکات بۆئەنجام گیری بەڵکوو ئاکامی لێکۆڵینەوە وبە بەرەو پێشوە چونە ڕێژەییەکانەوە گرێدەدات .یابە گوزارشتێکی تر بڵێم زانست گریمانە زانستێکان بە واقعی کردەییەوە دەبەستێتەوە ،واتە واقع دەبێتە سەنگی مەحکی ڕاستی و ناڕاستی گریمانە زانستیەکان بەڵام کاتێک دیالیکتیک لەمیتۆدەوە دەکرێتە یاسایی زانستی و پێناسەی وای بۆ دەکرێت کە بنەمایەکی یاسایی بێت بۆ پەرەسە ندنە کۆمەلایەتی و وسروشتیەکان ،بەو هۆیەشەوە فەلسەفی مادی لە تێڕوانیی مژویی و ڕێچکەی بەدواداچونی پەرەسەندنی یاساکانی ناکۆکی سروشت و کۆمەڵگا دەبێتە وتاریک بۆمێژوو ،مێژویەک پێشوەخت ئاڕاستەو یاساو ئەنجامەکانی جەڵەو کراوەو بەرەو ئاڕاستەیەکی حەتمی پێشوەخت زانراو هەنگاو دەنێت ؟!.بەڵام بەپێچەوانەی زانست وجیهان بینی ماتریالیستیەوە بۆچونی سیحری کائینی ڕەمزی و ئەفسانەیی دیاری دەکات بۆ لێکدانەوەو تێگەیشتن لەجیهان ،لە ئاستی ڕەمزی و لەچوارچێوەی سیستەمی وێنە خیاڵیەکان و لۆجیکە فیکریە تەجریدیەکاندا، دابڕاولەکات وشوێن وزەمان ومکان.