سێرجی حەلیمی*

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

لە کاتی بوومەلەرزەی کاردانەوەدا، ڕق و کینەی نەزانانە بەرامبەر ژان پۆل سارتەر زیادی کرد. ڕەوتی ئێستای عەرەجیف و قێزەونییەکانی بەرامبەری، دۆخی ئێمە ئاگادار دەکاتەوە. بەدووبارە چاپکردنەوەی بەم دواییانەی هەندێکنووسینی ساڵەکانی ١٩٦٦ تا ١٩٧٠، دەتوانین بەڕوونی ڕیشەی ئەم ڕق و کینەیە بدۆزینەوە کە هاوتای شیکاری ئەم فەیلەسوفە و ڕۆمان و شانۆنامەنووس، یەکێک لەو سێ تەوەرە مشتومڕاوییە کاتییەیە: "بەکارهێنانی وشەی جینۆساید بۆ تاوانەکانی شەڕی ئەمریکا لەڤێتنام، مشتومڕەکانی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ و بزووتنەوەی ئایاری ساڵی ١٩٦٧".

 

لەساڵی١٩٦٦، سارتەر سەرۆکی دادگای ڕوسیل بوو بۆدادگایکردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا. بەوتەی ئەو، «ئیدانەکردنی سەرکردەکانی ئەڵمانیای نازی لە لایەن دادگای نۆرنبێرگەوە هیچ مانایەکی نابێت مەگەر دادگاییکردنی هەر دەوڵەتێک لەمەودوا  تاوانی هاوشێوە بکات، لە دادگایەکی هاوشێوەدا«. لەوکاتەوە دەنگی ناڕازایی بەرامبەری بەرزە کە هەر دوولەتاوانی شەڕ هەڵەدەکەن. سارتەر بەمشێوەیە وەڵامدەداتەوە: »من بە هیچ شێوەیەک ئامادە نیم کردەوەی گوندنشینان هەژار کە بەناچاری پەنادەبەنەبەر تووندووتیژی بۆ بەرگریکردن لەخۆیان، بەهێرشی سووپایەکی زەبەلاحی ٢٠٠ ملیۆن کەس بەراورد بکەم، کە دەسەڵاتێکی سەروو پیشەسازیی پشتیوانی دەکات". هەمیشە لە شەڕی جەزائیر ڕەتمکردووەتەوە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان لەشێوەی بۆردوماندا، کە تاکە چەکی گەلی جەزائیرە، بەراوردبکەم بەکردەوەی ستەمکارانەی سووپای داگیرکەری ٥٠٠ هەزار کەسی. «

وشەی زۆر زیرەکانەتر لەزۆربەی مشتومڕەکانمان... سارتەر ئاماژەدەکات بەسەردانەکەی بۆ غەزە، کە گەلی فەلەستین «لەگوندێکی گەورەی لەتەنەکە دروستکراودا» و فۆبیای بەردەوامی دەرکردن »لە خاکی زێد و شوێنی ژیانییان« ڕۆژگار بەڕێ دەکەن.

دەبووایە دادگای ڕوسیل وەڵامی ئەم پرسیارەی بدابایەوە «ئایا حکومەتی ئەمریکا تاوانی جینۆسایدی بەرامبەر بەگەلی ڤێتنام کردووە؟» وەڵامەکە بەکۆی دەنگ «بەڵێ» بوو. دادوەرەکانی ئەم دادگایە باوەڕییان بەوەبوو کە تاوانی جینۆساید، لە شەڕی گەلێکدا، جیاکردنەوەی بەرەی شەڕ لەپشتی بەرەی شەڕەوە و دیاریکردنی خەڵکی سڤیل لە خەباتگێڕەکان، مەحاڵە. بۆیە کووشتنی بەشێک لەخەڵک بەدەستی سووپای ئیستعمار و ئیمپریالیست، بەمەبەستی «تۆقاندنی بەشەکەی دیکە و تێکشکاندنی ستراکچەری کۆمەڵگا» نیشانەی جینۆسایدە. بەکورتی بەوتەی سارتەر: «دەبووایە کانییەکەیان لەسەرچاوەکەی –واتا جەماوەر- وشک کردبایە نەک تەنیا بەهەڕەشە، بەڵکو بەپاکتاوکردنی میللەتێک.»

بەوتەی سارتەر. خۆڕاگری لەبەردەم ئەمریکا، لێرە و لەوێ ئاکامی دڵخۆشکەریشی هەبوو ... وەک ئاداری ساڵی ١٩٦٨ «ڤێتنام فێریکردن هیچ شتێک مەحاڵ نییەو نابێت دەستلە خەبات بشۆین. ئەمکارە هەرەمی بزووتنەوەی خوێندکاریی بوو و کرێکارانیش پەسندییان کرد.» با لە لای سەرکەوتووەوە هەڵ دەکات...

هەڵوێستە سیاسییەکانی سارتەر بێکەموکوڕی نین. ڕق و کینەی بەرامبەر شارڵ دوگێڵ بووە لەمپەر تا لە ساڵی ١٩٦٦، گرنگی لە وتارەکەی پنۆم پێن و وازهێنانی فەرەنسە لە فەرماندەییکردنی ناتۆ، بگات. یان ڕەخنەگرتنی لە سیاسەتی دیگۆل کە ڕەتیکردەوە چەک بگەیەنێتە ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ بە ئارگۆمێنتێکی قووڵەوە کە لەگەڵیدا نەدەگونجا:»ئیمە هاوپەیمانییەکمان کرد و پارەکەشمان وەرگرت. کەوایە دەبێت لە بەرامبەردا مامەڵە لەسەرکراو ڕادەست بکەین.«

گومانی تێدانییە کە سارتەر لەڕەخنەگرتن لەتیۆرەکانی هێربێرت مارکۆس، لەسەر بنەمای تێکچوونی سیمای شۆڕشگێڕانەی چینی کرێکار بە هۆی هەڵوەشانەوەی لە کۆمەڵگای بەکاربەردا، وردە وردە تیژبینترە. یان دووبارە لەمانگی ئاداری ساڵی ١٩٦٦: «بەڵام خوێندکاران بەتەنیا نەبوون، دە ملیۆن کرێکاری مانگرتوویان لەگەڵبوو».

دەربڕینی سیاسییانەی سارتەر ئاساییبوو: چاوی لەوەنەبوو ئامادەبووان سەرسام بکات، نەچوونە سەر مینبەر، نەخۆپاراستن لە پابەندبوون و ڕادەستکردنی ئەکتەرە خراپەکان بەیەکتر. خاڵی بەرامبەری ئەلبێرت کامۆ، هەنوکە خۆشەویستی هەموان، لەدەستەڕاستەکانەوە تا ئەنارشیستەکان. ئەوەی ئۆلیڤیا گولاگ لەکتێبەکەیدا بەکەمێک بێویژدانییەوە، بەڵام بەڕاستی دژایەتی بیرکردنەوەی باڵادەستی سەردەمی ئێمە دەکات. بڕوایوایە، دژایەتیکردنی دروستکەری مرۆڤی ستەمکار لەگەڵ کۆمۆنیزم وایکردووە ئێستا "جەماوەر" بێت، بەڵام سارتەر بەهۆی پابەندبوونی بەدژە کۆلۆنیالیزمەوە، بۆ هەمیشە لێی خۆش نابێت.

* سکرتێری دەستەی سەرنوسەرانی لۆمۆند دیپلۆماتیک.

Le Monde diplomatique - 2024

وتاری نووسەران