
حەمە هاشم
ژنێکی نیاندەرتاڵی ٧٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەموچاوێکی نیمچە 'تەخت'ی هەیە کە لەلایەن زاناکانەوە دووبارە بەرجەستە کراوەتەوە، ئەم ژنە کە لە ساڵی ٢٠١٨ پارچە ئێسکەکانی دۆزرایەوە، ناوی لێندراوە ژنی شانیدار ز، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە ئەشکەوتی شانیدەر لە کوردستانی عێراق دۆزراوەتەوە و لەوێ بەخاک سپێردراوە.
ئەم کەللە سەرە بایەخی زۆری هەیە لە نێوەندەکانی مرۆڤناسی و مێژوودا لەجیهان، زاناکان نۆ مانگیان کارتێداکردووە لە دانانەوە و لکاندنی پارچەکانی کەللەسەری شانیدار ز کە لە ٢٠٠ پارچە ئێسک پێکدێت، کە بەشێوەیەکی ئەکادیمی و دەستوپەنجەی هونەرمەندانی تایبەت هەرپارچەیەک چەسپکردنی بەوەی دیکەوە بە نەرمی و ماوەی دووهەفتەی خایاندووە.
دکتۆر ئیما پۆمێرۆی، زانای مرۆڤناسی کۆن و مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی شوێنەوارناسی زانکۆی کامبریج کە ئێسکەپەیکەرەکەی دۆزیەوە، دەڵێ: کەللەسەرەکە ورد بووبوو، لەوانەیە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەردەوە بوبێت لە دوای مردنی، بۆیە دووبارە بنیاتنانەوەی هەستت دەکرد وەک پارچە پارچەکردنی "مەتەڵێکی سێ ڕەهەندی وایە".
نیاندەرتاڵەکان نزیکەی ٣٠٠ هەزار ساڵ لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاخەکانی ئاسیای ناوەڕاست نیشتەجێ بوون، نزیکەی ٣٠ هەزار ساڵ لەگەڵ جۆرەکانی خۆمان کە هۆمۆ ساپیێنسن واتا مرۆڤی ئێستا هاوسەرگیرییانکردووە. بەڵگەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە، لەم قۆناغەدا، نیاندەرتاڵەکان و مرۆڤە مۆدێرنەکان تێکەڵی یەکتر بوونەتەوە و زاوزێیان کردووە.
دەتوانین بەووردی و زانیاری زۆرەوە کەللەسەری شانیدار ز لە فیلمە دیکۆمێنتارییە نوێیەکەی نێتفلێکس بەناوی (نهێنی نیاندەرتاڵەکان) ببینین کە لەلایەن بی بی سی بەرهەم هێنراوە.
دکتۆر پۆمێرۆی کە لە فیلمەکەدا دەردەکەوێت، ڕوونیدەکاتەوەکە : “لە ڕاستیدا ئەو ژنە ڕووخسارێکی زۆر گەورەی هەیە وەک قەبارە و ماسولکەکانی سەر برۆی زۆر گەورەن، کە بە شێوەیەکی ئاسایی ئێمە نەماندەبینی، چەناگەی بچووک، ئەم ژنە کە لە ناوەڕاستی چلەکانی تەمەنیدایە بەڵگەی ئەوەش دەدات کە لەوسەردەمانەدا پیری زووتر هاتووە.
کەللە سەری نیادرتاڵی شانیدەرز، نموونەی دی ئێن ئەی دەیسەلمێنێت بنەما رەگەزییەکانی دەگەڕێنەوە سەر ئەو مرۆڤانەی ئێستا لە ناوچەکەدا دەژین، واتا کورد، زاگرۆسیەکان…
سەرچاوە:


