
د. سالار باسیره
له‌ناو هه‌ناوی ئیسلامیزمدا بزوتنه‌وه‌یه‌كی جیهادیی تۆتالیتێر سه‌ری هه‌لداوه كه جێگای مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌لگا ، كه ده‌یه‌وێت به رێگای زه‌بروزه‌نگ و تیرۆره‌وه‌و دژ به دیموكراسیه‌تی عه‌لمانی خه‌لافه‌تێكی ئیسلامی و ده‌وله‌تی خودا دروستبكات. ئه‌و تۆتالیتاریزمه نوێیه ئیسلامیه جه‌نگێكی نوێی له‌گه‌ل خۆی هێناوه‌ته كایه‌وه‌و پێداگریی له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی خودایی تۆتالیتێر ده‌كات. سیسته‌مێكی سیاسی نه‌یه‌وێت دین و ده‌وله‌ت له یه‌كتر جودا بكاته‌وه نابێته ئالته‌رناتیڤێكی واقعبینانهو له‌م تێڕوانینه‌وه ناكرێ هه‌لگری فكری مهكهزیهت نه‌بێت و مه‌ركه‌زیه‌تیش له‌گه‌ل دیموكراسیه‌تدا یه‌ك ناگرێته‌وه. لایه‌نێك ته‌نها كاتێك ده‌توانێت تاكڕه‌وانه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وله‌ت بكات كه ببێته دیكتاتۆرێكی موتله‌ق. هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین و مه‌زهه‌ب دروستبوبێت هه‌رگیز نابێته ئالته‌رناتیڤ و مۆدێلێكی ته‌ندروست و ئه‌قلانی بۆ كۆمه‌لگا. به ڕای من ئایندهی ده‌وله‌تی عێراقیش ئایندهی ناكۆكی و ململانێی توندی نێوان هێزه دیموكرات و عه‌لمانیه‌كانه له لایه‌كه‌وه‌و ئیسلامه ده‌مارگیره‌كان ده‌بێت له لایه‌كی تره‌وه و ده‌بێته بابه‌تی سیسته‌می سیاسی عێراقی ئاینده. ئێمه‌ی كوردیش بێبه‌ش نین لێی. ئه‌گه‌ر بڕوانینه مێژوی ئیسلام و به حوكمی ئایدۆلۆژیاكه‌ی ده‌بینین ئاڕاسته‌یه‌كی حیزبیی هه‌بوه‌و شه‌ڕی بۆ ده‌سه‌لات كردوه‌و كار بۆ دروستبوونی ده‌وله‌تێكی ئیسلامی ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه ئه‌وه به ئیسلامه سیاسیه میانڕهوهكانیشهوه ، به‌لام ئه‌وه‌ی كۆمه‌لگا پێویستی پێیه‌تی سیسته‌م و ده‌ستورێكی ته‌ندروست و ئه‌قلانیه كه تێیدا جێگای سه‌رجه‌م چین و توێژه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به ئاین (ئاینه‌كان) و مهزههههبهكان و كه‌لتور و ئهتنیكه جیاوازه‌كانه‌وه ببێته‌وه‌و رۆلێكی تری كۆمه‌لایه‌تی بدرێت به ئاین كه ده‌توانێت خزمه‌تی كۆمه‌لگای پێبكات. لێره‌دا سیسته‌می سیاسی سێكولار گونجاوترینی ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌و ئه‌زمونه‌كانی زۆرێك له ولاتان ئه‌و ڕاستیه‌شی خستۆته ڕوو. 44 ملیۆن موسولمان له سایه‌ی سیسته‌می سێكولار له ڕۆژئاوا به ئارامی ده‌ژین و خاوه‌ن هه‌موو مافێكی خۆیانن ئه‌وه‌ی له ناو ولاته ئیسلامیه‌كانی خۆیان هه‌رگیز نه‌یانبوه. ده‌وله‌تی(بۆسنا هرزوگوین) هێرتسیگۆڤینا 70% ی موسوڵمانه بەڵام لە پاش جینۆساید كردنیان دەستورەکەیان کردە علمانی و ئاین و دستوریان لێک جیا کردەوە و سیسته‌مێكی سیاسی عه‌لمانی پێڕه‌و ده‌كات و سهركهوتوشه.
