ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان ،لایەنگری بەگەرخستنەوەی پەرلەمانین بە بەشداری هەموو حزب و فراکسیۆنە سەرکەوتووەکان

  ئێوارەی 3ی تشرینی یەکەمی 2026,مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی گرێداو، لە تەوەری سیاسیدا ولە باسی دۆخی هەرێم دا  گفتوگۆی بابەتی  کاراکردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ڕوانینی خۆی ،بەم شێوەیە ڕادەگەیەنێت:
  دووساڵ زیاترە هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان ئەنجامدراوە و تەنها یەک کۆبونەوەی دەستپێک وسوێندخواردنی ئەندام پەرلەمانە سەرکەوتووەکانی ئەنجامداوە.
   بە هۆی لێ
کەتێنەگەیشتن و ململانێی دوو لايه ني  زۆرینەی پەرلەمانەوە، کارەکانی پەکخراو سەرەڕای هەوڵە جیاکان توانای گەیشتن بە ڕێکەوتنیان نەبوو.
   دواهەوڵ بۆ کۆکردنەوەی زۆرینەی (نیوە+١) بەردەوام بوو ،بۆ گرێدانی کۆبونەوەیەکی ترو تائەمڕۆ هیچ لایەک سەرکەوتوو نەبوو.
   ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان ،لایەنگری بەگەرخستنەوەی پەرلەمانین بە بەشداری هەموو حزب و فراکسیۆنە سەرکەوتووەکان، بەشێوەیەک کەڕێز بۆ ئیرادەی گەل ودەنگی دەنگدەران دابنرێت و ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکان بخرێنە سەرووی بەرژەوەندی حزبی  وکەسیەوە و بەتایبەت لەدۆخێکی وەک ئەمڕۆدا کەناوچەکەو جیهان ڕووبەڕووی شەڕو ململانێکان بووەتەوە و لەئەگەری پەرەسەندنی زیاتریدا پێویستی بەکردارو گوتاری هاوبەش  هەیە بۆ پاراستنی گەل و نیشتمانەکەمان لە لەمەترسیيەکان.
   لەم بۆنەیەدا دەمانەوێت ئەو ڕاستیانە بۆ گەل وهێزەسیاسییەکانی ئاشکرابکەین،کە ئێمە(حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان) لەلیستێکی هاوبەشدا بەناوی(هاوپەیمانی  هەرێمي کوردستان) لەوهەڵبژاردنەدا بەشداربووین و بە کورسییەکی بازنەی سلێمانی سەرکەوتین بۆ پەرلەمان.
   ڕاستە بەپێی ڕیزبەندی دەنگەکان براوەی کورسییەکە بۆ کاندیدایەکی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بوو، وئەم هاوپەیمانییە بەفەرمی لای دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ناسراوە نەک بەناوی حزبێکی دیاریکراوەوەو پێویست بوو بۆ بەشداریکردن یان بەشدارینەکردن، هەرسێ لایەن ڕاوێژ بکەن و دواتر بڕیاربدەن.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا