لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە قووڵبوونەوەی قەیرانی مووچە و ڕایدەگەیەنێت کە حکوومەت مانگانە پێویستی بە نزیکەی حەوت تریلیۆن و هەشت سەد ملیار دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچە، لە کاتێکدا داهاتی نەوت بەهۆی سنوورداربوونی هەناردەی نەوتەوە زۆر کەم بووەتەوە.

​لە بەرانبەردا، پەرلەمانتار جەمال کۆچەر پێشنیار دەکات کە چاپکردنی پارە خێراترین ڕێکارە بۆ دابینکردنی نەختینەی پێویست و دابینکردنی مووچە.
جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پێشنیارەکەی وەزیری دارایی سەبارەت بە فرۆشتنی موڵک و ماڵی دەوڵەت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بەس نییە و مەترسیی لەسەر فرۆشتنی ئەو سامانە بە نرخێکی کەمتر لە بەهای ڕاستەقینەی خۆیان هەیە. هەروەها داوا دەکات هەوڵەکان بۆ بەدواداچوونی گەندەڵکاران و گەڕانەوەی داهاتە دزراوەکان زیاتر بکرێن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا