
بروسكەی ماتەمینی لە مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعیی كوردستان
بۆ:هاوڕێ هەندرێن ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی و خانەوادە بەڕێزەكەیان
كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان(ئەحمەد عەبدوڵڵا) نیگەرانی كردین، ناوبراو هەموو تەمەنی لەپێناوی ئازادی و یەكسانیدا بەڕێكرد،كادیرێكی كارای حیزبی شیوعی بوو، ڕۆڵی كاریگەری لەنێو جوڵانەوەی جووتیاران هەبووە و جێدەستی ئەو لەنێو گۆڕانكارییە ئەرێنیەكانی چینی چەوساوە بەرچاو بوو.
ئێمە لە مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعیی كوردستان هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین و پرسەكەی بە پرسەی خۆمان دەزانین و هاوبەشی ئەو كۆستەین، دەخوازین ئەوە دواین ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەكەتان بێت.
مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعیی كوردستان
27/7/2026
