
بۆ بەرێز: کاک مەسعود بارزانی ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت: بروسکەی هاوخەمی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی جەنابتان و تەواوی بنەماڵە و دۆستانی کۆچکردوو دەکات.
هیوای سەبووری و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین و هیوادارین ئەمە دوایین کۆست و ناخۆشیتان بێت. روحی کۆچکردوو شادبێت.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
