
كامەران حاجی ئەلیاس
هونەرمەندی موزسیان وشیار حاجی عوسمان ناسراو بە(وشیار رواندزی )،ساڵانێك بوو وەكو هونەرمەندێكی موزسیان لەگەڵ تیپی موزیكی پاشای گەورە كاری دەكرد،هەر لەگەڵ ئەم تیپە بەشداری چەندین فیستیڤاڵی هونەری لەسەر ئاستی كوردسان و عێراقدا كردبوو ئەو لە ژەنینی چەندین ئامێری موزیك دەستێكی باڵای هەبوو وەكو ئامێرەكانی ئۆرك ، ریتم ، پیانۆ ، دەڤ.. بەداخەوە ئەم هونەرمەندە بەهۆی نەخۆشی گیانی لەدەست دا.
سەرەتای كاری هونەری هونەرمەند وشیار رواندزی دەگەرێتەوەبۆ شاری رواندز كاتێلە ساڵی 1977 دەبێتە ئەندامی تیپی موزیكی پاشای گەروە لە هەمان ساڵدا لەسەردەستی هونەرمەندی گەورە مامۆستا "زرار محەمەد مستەفا "بەشداری لە خوولێكی فێربوونی موزیك دەكات ،لەوساتەوە تا رۆژی كۆچكردنی بەردەوام بوو لە كاری هونەری لەگەڵ چەندین تیپ و گروپی موزیكی كاری كردووە لەوانە تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، تیپی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی رواندز، تیپی مۆسیقای لاجان ، تیپی مۆسیقای ئاوات.. هەر لە شاری سۆران چەندین خوولی موزیكی كردۆتەوە زۆرێك لە ژەنیارەكانی دەڤەری سۆران لە ژێر دەستی ئەو پێگەیشتوون .
هونەرمەند وشیار رواندزیبەشداری زۆرێك لەفیستیڤاڵە هونەرییەكان كردوە ، لەسەر ئاستی كوردستان وعێراق بۆنموونە فیستیڤاڵی چالاكی قوتابخانەكان لە لە ساڵی 1979 لە شاری سەماوە لە خواری عێراق ، فیستڤاڵی دەزگای رۆشنبیری وبڵاوكردنەوەی كوردی ساڵی 1982 لە شاری هەولێر وە فیستڤاڵی هونەری شاری دهۆك لە ساڵی 1985 لە دوای راپەرنیش لەساڵی 1991 بەشداری چەندین ئاهەنگی گەورەی كردوە بەتایبەتی لەگەڵ هونەرمەندان ( شڤان پەروەر و ناسری رەزازی لە شارەكانی رواندز ،رانیە، سۆران ، هەولێر..هەروەها لە شاری سۆراندا ستۆدیۆییەكی تۆماركردنی دەنگی هەبوو چەندین ئاوازی بۆ گۆرانیبێژە لاوەكان داناوە هەر لە ستۆدییەكەی خۆی چەند سرودێكی بۆ پێشمەرگە تۆماری كرد و بە دەنگی هونەرمەندە لاوەكانی دەڤەرەكە بڵاوكردوە.
مخابن ئەم هونەرمەندە لە رۆژی هەینی 18ی9ی 202 لە تەمەنی 60 ساڵی بە هۆی نەخۆشی گیانی لە دەست دا لەو كاتەی زۆر لەپرۆژەی هونەری لە هەگبەدا بوو رۆحی شاد بێت.
