لە لێدوانێکی تایبەتدا، بابا عەلی جەباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان، نیگەرانیی قوڵی حزبەکەی بەرامبەر بە قەیرانە دارایی و ئابوورییەکانی هەرێم دەربڕی و ڕایگەیاند کە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، دواکەوتنی مووچە و خراپیی بژێویی ژیانی هاووڵاتییان، دۆخێکی نائارامی دروست کردووە و حکومەت دەبێت کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا یەکلا بکاتەوە.
​جەباری جەختی لەوەش کردەوە کە قەیرانی سوتەمەنی  بەشێکە لە قەیرانێکی قوڵتر کە سەرچاوەکەی بۆ کێشە دەستوورییەکان، بەرژەوەندییە حزبییەکان، نەبوونی پلانی بەڕێوەبردن و پەراوێزخستنی وەزارەتی پلاندانان دەگەڕێتەوە، بە جۆرێک کە لە ساڵی 2014ـەوە نەبوونی ياسای بودجە بووەتە هۆی بەهەردانی سامانی وڵات و دروستبوونی چینێکی مشەخۆر.
​ناوبراو ڕەخنەی لەو بڕیارە سەرپێیەی کەمکردنەوەی نرخی سووتەمەنی گرت و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە هێشتا لەئاست ژیان و گوزەرانی خەڵکدا نیە و ناتوانێ لە بازاڕێکی قۆرخکراودا چارەسەری ڕیشەیی قەیرانی گرانی بانزین بکات هاوشێوەی شارەکانی تری عێراق. بابا عەلی ئاماژەی بەوەشکرد کە  بەردەوامبوونی ئەم دۆخە و ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم قەیرانە باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستردەکات و دەبێتە مەترسیی جددی بۆ سەر قەوارەی هەرێم .


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا