سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حزبی شیوعی کوردستانەوە ئاشکرای کرد :
​دوای چەندین کۆبوونەوە و چاوپێكەوتنی چڕوپڕ لەگەڵ هاوڕێیانی پارتی چەپی کوردستان ، لە دوایین کۆبونەوەی  ئەمڕۆ 1 / 8 / 2026 دا کۆمەڵێک ڕاسپاردەی لێکتێگەیشتنی گرنگ بە ئاراستەی کار کردنی پێکەوەیی لە داهاتودا بڕیاریان لێ درا .
سەرجەم ​کۆبونەوەکان لە پێناوی ڕێکخستنەوە ، یەکڕیزی و په‌رەپێدانی کاری پێکەوەیی ساز درابون . هەردولا جەختیان لە پێویستی تەبایی و پتەوکردنی خەباتی سیاسی و جەماوەری کردەوە . 
وا چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرەنجامی ئەرێنی و پراکتیکی هەوڵ و کۆششی دولایەنە بە فەرمی بۆ رای گشتی ڕابگەیەندرێن . 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا