ڕێگای کوردستان

​لە کەرکووک، لایەنە عەرەبییەکانی ناو ئەنجومەنی پارێزگا دروستکردنی کوتلەیەکی یەکگرتوویان ڕاگەیاند. ئەم کوتلەیە کە سەرجەم ئەندامانی عەرەب لەخۆدەگرێت، ئامانجی یەکخستنی بڕیاری سیاسی و گوتاری نەتەوەیی پێکهاتەکەیە بۆ بەدەستهێنانی ماف و پۆستە کارگێڕییەکانی شارەکە.

​چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم یەکگرتنە وەک کارتێکی فشاری بەهێز بەرامبەر پێکهاتەکانی تر بەکاردێت. لە بەرامبەردا، واقیعی سیاسیی کورد لە دۆخێکی پەرتەوازەدایە، پارتی و یەکێتی لەبری بیرکردنەوەو هەنگاونان بەرەو یەکڕیزی و یەکخستنەوەی ناو ماڵی پەرتەوازەی کورد، کەچی زیاتر پەرە بە ململانیەکانیان دەدەن و زێاتر لێکترازان درووست دەکەن.

​بە بڕوای شارەزایان، کورد سەرڕای هەبوونی زۆرترین کورسی، بەهۆی پەرتەوازەییەوە لە بەردەم مەترسیی لەدەستدانی پێگە مێژوویی و سیاسییەکەیەتی لە کەرکووک، لە کاتێکدا پێکهاتەکانی تر خەریکی تۆکمەکردنی ڕیزەکانیانن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا