
ڕێگای کوردستان/ خورماتوو
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارەکاندا و لە پشکی پێکهاتەی کورد، کادیرێکی حزبی شیوعیی کوردستان، مامۆستا( ئاریان صابر خضر) وەک بەڕێوەبەری نوێی بەشی پەروەردەی خورماتوو دیاری کرا.
ناساندنی بەڕێوەبەری نوێ:
ناوی تەواو: ئاریان صابر خدر
ساڵی لەدایکبوون: 1989
بڕوانامە: بکالۆریۆس لە زمانی تورکیدا
ساڵانی خزمەت: 15 ساڵ خزمەت وەک مامۆستا
بنەماڵە: لە خێزانێکی ناسراو و پەروەردەیی قەزاکەیە.
جێگەی ئاماژەیە، هاوڕێ مامۆستا ئاریان جگە لە کارە پەروەردەییەکانی، نووسەرێکی دیار و بەتوانایە و تا ئێستا (11) کتێبی ڕۆمان و چێرۆکی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی چاپ و بڵاوکردووەتەوە.
له بواری حزبیش کادیرێکی ناسراوی حزبی شیوعی کوردستانە لە سنووری خورماتو.
