
مەزڵووم عەبدی گەیشتە شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە مەبەستی ڕاگرتنی ئاڵۆزییەکان و هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزێکی زۆری ئەمنی لە سەرجەم کۆڵان و شەقامەکانی شاری کۆبانێ بڵاوەیان پێ کراوە. ئەم ڕێکارە ئەمنییانەش بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشەکە و بەرگرتن لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان گیراونەتە بەر.
ئەم ئاڵۆزییانە دوای ئەوە هاتن کە شەهیدکردنی (سێپان حزنی) ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و شەپۆلێک لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری لە کۆبانێ، قامشلۆ و چەندین شار و ناوچەی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانی دەستپێکرد.
