
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندیی پاراستنی گەل، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی فۆرات نیوز، سەر بە پ*ەک*ەک*ە، ڕایگەیاندووە کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار گەریلا و ئەندامی پەکەکە لە شەڕ و بۆردوومانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.
قەرەیلان ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا کردووە، بە تایبەتی لە ناوچەکانی مەتین و زاب، و گوتوویەتی پ*ەک*ەک*ە دوای ماوەیەکی درێژ بەرگری، بە بنەمای دیالۆگ لە مەتین کشاوەتەوە.
ئەو هەروەها پێشبینی کردووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی، لەگەڵ خۆبەخشان و هاووڵاتیانی مەدەنی، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، لە ٤٥ هەزار کەس زیاتر بێت و لە ٥٠ هەزار کەس نزیک ببێتەوە.
