ڕێگای کوردستان

​لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا، کورد لە دامەزراوە باڵاکانی عێراقدا خاوەنی پێگەی گرنگە، لەوانە پۆستی سەرۆک کۆمار، چەند خولێک جێگری سەرۆکی حکومەت، جێگری پەرلەمان، زیاتر لە ٦٠ پەرلەمانتار و چەندین وەزیر و بریکاری وەزارەت. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەم پۆستانە چی سوودێکیان بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کورد هەبووە؟

​کاتێک سەیری دۆسێ ستراتیژییەکان دەکەین، دەبینین جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و ناوچە دابڕێندراوەکان لەگەڵ کێشەی جددیی زەویوزاری جوتیارانی کورد و مەترسییەکانی تەعریبدا دەتلێنەوە.

​لە ڕووی داراییەوە، شایستە داراییەکانی هەرێم، بوودجە و مووچەی فەرمانبەران بەردەوام وەک کارتێکی گوشاری سیاسی لە دژی کوردستان بەکاردەهێنرێن و ئەم پۆستانە نەیانتوانیوە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەم قەیرانە بدۆزنەوە. هاوکات، هێزەکانی پێشمەرگەش وەک بەشێک لە سیستمی بەرگری عێراق، هێشتا لە مافە دەستوورییەکانی خۆیان وەک مووچە، پڕچەککردن و هاوکاری لۆجیستی بێبەش دەکرێن.

بەبۆچونی چاودێرانی سیاسی، بەرپرسیاری یەکەمی ئەم پاشەکشە ستراتیژییەی کورد لە بەغدا، هێزە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانن، کە بەرژەوەندییە حزبی و بازرگانییەکانی خۆیان خستە پێش مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانەوە. ئەوان بەهۆی پەرتەوازەیی و ناکۆکییە ناوخۆییەکانیانەوە، پێگەی بەهێزی کوردیان لە بەغدا لاواز کرد و پۆستە باڵاکانیان تەنها بۆ دەستکەوتی شەخسی و حزبی بەکارهێنا. 
دەشڵێن، لەبری ئەوەی ئەو پۆستانە بکەنە قەڵغانێک بۆ پاراستنی قووتی خەڵک و جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠، دۆسیەی مووچە و خاکیان کردە قوربانیی ململانێ و سەوداکارییە سیاسییەکانی خۆیان. دەرئەنجامی ئەم سیاسەتە شکستخواردووەش، بێبەشبوونی پێشمەرگە و لێکترازانی ناوخۆیی و ڕادەستکردنی تەواوی کارتە بەهێزەکانی هەرێم بوو بە بەغدا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا