پرسەنامە 
​بۆ بنەماڵەی تێکۆشەری کۆچکردوو، هاوڕێ ئەحمەدی مەساح
(هاوڕێ عەتیە خان و خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکە)یان 
​بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کچی گەورە و تێکۆشەرتان، خاتوو ( جوان ئەحمەد)مان لە وڵاتی ئەڵمانیا پێگەییشت. 
​خاتوو جوان، وەک کچی گەورەی خانەوادە و خوشکی شەهید دەروێش یەکێک بوولەو  ژنە تێکۆشەر و خۆڕاگرانەی گەلەکەمان کە دەیانجار بەهۆی بیری سیاسی هاوڕێ ئەحمەد مەساح و پێشمەرگایەتی شەهید دەروێشی برایەوە لە ڕیزەکانی حزبماندا بێسڵەمینەوە ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشەی پیاوانی ڕژێمی فاشی بەعس و دارودەستەکانی بوەتەوە .
خاتوو جوان لە باوەشی بنەماڵەیەکی سەربەرز و خەباتگێڕدا پەروەردە ببوو کە تەمەنیان لەپێناو ئازادیی ئەم خاکەدا بەخشی.
بۆیە لەم خەمە گەورەیەدا ، خۆمان بەهاوبەشی خەم و ناخۆشیتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کەس و کار و هاوسەنگەرانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و ​هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی و کۆستی بنەماڵە بەڕێزەکەتان بێت.


مەکتەبی سیاسی 
حزبی شیوعی کوردستان


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا