
ژمارەیەک نووسەر، ڕۆشنبیر، کەسایەتیی ئەکادیمی، ڕۆژنامەڤان و چالاکڤانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندنێکی هاوبەشدا دژی هەر هەوڵێک بۆ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان و بەهەرێمکردنی سلێمانی وەستاونەتەوە و جەختیان لە پاراستنی یەکێتیی هەرێم کردووەتەوە.
ئەم کەمپەینە بە ناونیشانی «بانگەوازێک بۆ پاراستنی یەکێتیی هەرێمی کوردستان» ڕاگەیەنراوە و بەگوێرەی لیستی بڵاوکراوەتەوە، ٤٥٦ کەس بە واژۆکردنی ناوی خۆیان پشتگیرییان لە ناوەڕۆکی ڕاگەیاندنەکە کردووە.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ەوە، لە شاری سلێمانی کەمپەینێک دەستی پێکردووە بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بە مەبەستی داواکردنی بەهەرێمکردنی سلێمانی.
تارق تاهیر، سەرپەرشتیاری ئەو کەمپەینە، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە مەدەنییە، گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک بە دەسەڵات، ئاسانکردنی گەیاندنی داواکارییە هاوڵاتییانەکان بە بەرپرسان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانە.
بەڵام نووسەران و چالاکڤانانی واژۆکەری بانگەوازەکە، لە بەرامبەر ئەم داواکارییەدا پرسیاری ئەوەیان خستووەتەڕوو کە ئایا کێشەی هاوڵاتییان لە یەکگرتوویی هەرێمە یان لە شێوازی حوکمڕانی، نادادپەروەری و ناکۆکییە سیاسییەکان؟
لە ڕاگەیاندنە هاوبەشەکەدا هاتووە کە ئەگەر کێشەکە لە حوکمڕانیدایە، چارەسەرەکە دەبێت لە چاکسازیی دامەزراوەکان، دادپەروەری لە دابەشکردنی سامان و یەکسانیی مافەکاندا بگەڕێندرێتەوە، نەک بە گۆڕینی سنوورەکان.
داواکاری بۆ پێداچوونەوە بە حوکمڕانی
ڕەحمان غەریب، یەکێک لە واژۆکەرانی بانگەوازەکە و ڕێکخەری سەنتەری میترۆ، دووشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بە ڕووداوی گوتووە کە هەردوو کەمپەینەکە دەبێتە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە بە شێوازی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارەوە.
غەریب جەختی لەوە کردووەتەوە کە ناڕەزایی خەڵک لە حوکمڕانی ڕاستە و هیچ لایەنێک بە تەنیا بەرپرسی هەموو کێشەکان نییە، بۆیە پێویستە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار پێداچوونەوە بە کار و سیاسەتەکانیان بکەن، بە مەبەستی خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی یەکێتیی هەرێمی کوردستان.
هەرێمی کوردستان بەرهەمی مێژوویەکی هاوبەشە
واژۆکەرانی بانگەوازەکە لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندنەکەیاندا ئاماژەیان بەوە داوە کە هەرێمی کوردستان تەنیا سنوورێکی جوگرافی یان پێکهاتەیەکی کارگێڕی نییە، بەڵکو بەرهەمی مێژوویەکی هاوبەش، خەباتێکی درێژخایەن و هیوا و ئازارەکانی چەندین نەوەیە.
بە وتەی ئەوان، سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە، ڕانیە، قەڵادزێ، مێرگەسۆر، شێلادزێ، خانەقین، کەلار و کفری و هەموو شار و ناوچەکانی دیکە بەشێکن لەو مێژووە هاوبەشە و جیاوازییەکانیان دەوڵەمەندیی ئەم خاکەن، نەک هۆکاری دابڕانیان لە یەکدی.
هەروەها ڕەخنەیان لەوە گرتووە کە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ بەهەرێمکردنی سلێمانی، بە تەنیا ناتوانێت ببێتە بەڵگەی ڕەزامەندیی گشتی و جێگرەوەی گفتوگۆیەکی فراوان و هەڵسەنگاندنێکی دەستووری، ئابووری و کۆمەڵایەتی بێت.
«هیچ شارێک نابێت قوربانیی ناکۆکیی حیزبەکان بێت»
لە بەشێکی دیکەی بانگەوازەکەدا، واژۆکەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەموو شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شایستەی دادپەروەری و یەکسانیی مافەکانن و هیچ شارێک نابێت ببێتە قوربانیی ناکۆکیی حیزبەکان.
لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە: «هەرێمی کوردستان موڵکی هیچ حیزبێک نییە؛ سلێمانیش موڵکی هیچ هێزێکی سیاسی نییە؛ هەردووکیان پەیوەستن بە ماف و داهاتووی هاوڵاتییانەوە».
واژۆکەرانی بانگەوازەکە لە کۆتاییدا داوا دەکەن کە ناکۆکییە سیاسییەکان نەبنە هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگە و هەرێم، بەڵکو لە ڕێگەی چاکسازی، دادپەروەری و گفتوگۆی نێوان لایەنەکانەوە چارەسەر بکرێن.
لیستی واژۆکەران
بەگوێرەی لیستی بڵاوکراوەی هاوکاتی ڕاگەیاندنەکە، ٤٥٦ نووسەر، کەسایەتیی ئەکادیمی، ڕۆژنامەڤان و چالاکڤان ناویان لەسەر بانگەوازەکە داناوە. لە نێو واژۆکەراندا ناوی کەسانی وەک د. عەزیز ڕەئووف، ڕێبوار سیوەیلی، پ. د. یوسف حەمەساڵح مستەفا، د. ئەحمەدی مەلا، سمکۆ محەممەد، ڕەحمان غەریب و ژمارەیەکی زۆری کەسایەتییەکانی بواری ڕۆشنبیری و چاڵاکیی مەدەنی هاتووە...
لیستی ناوی 456 کەس لەوانەی نووسراوەکەیان واژۆ کردووە:
د. عەزیز رەئووف
رێبوار سیوەیلی
پ. د. یووسف حەمەساڵح مستەفا
د. ئەحمەدی مەلا
د. هەردی مەهدی میکە
رێبەر کوردۆ
مامۆستا عادل حەسەن
هەڵکەوت ئیدریس عابد
رۆژان سەیفوور ئەسکەندەر
پرشنگ پیرۆت نەبی
ئاوارە حاجی ئەحمەد
دڵزار حەسەن
عەبدولقادر سەعید
شۆخان قادر محەممەد
سیروان سەلیم
کەمال عەبدولقادر
رێباز جەلال ئەحمەد
ئومێد حەسەن ساڵح
هەڵکەوت عەبدولواحید
دیلان باجەڵان
ئیبراهیم حەمەخان عەبدوڵڵا
رۆژگار مەحموود قادر
محەممەد حەسەن عوسمان
مەعرووف حەسەن عومەر
چنار قادر مەعرووف
سەفین ساڵح محەممەد
مستەفا حەمەدەمین هێرۆیی
رێگا رەئووف
د. ئاری رەفیق
خالید عەلیزادە
پارێزەر سەردار شێخ سدیق
هیوا عومەر
پارێزەر بیجان رواندزی
هەردی ستار سەلیم
بەکر ئاڵەیی
د. لانە کرمانج
د. تەحسین وسوو عەبدوڵڵا
هەرمان هاشم حامد
گورکان خالید عەبدوڵڵا
خالید شەیدا
کامەران عەباس غەزالی
هەڵگورد عەبدولوەهاب جندیانی
سمکۆ محەممەد
چۆمان خەسرەو
رێبین مەحموود ئەحمەد
د. گۆران بەرزنجی
وریا جاف
ئاشتی شێرکۆ
عیماد بیلال
مەحموود شێرزاد
زیرەک کەمال
ئەحمەد نەسرەدین ئەحمەد
سروە عوسمان (سروەی بەیان)
زەکەریا مووسا
مونتەسەر خاڵمەلا سورچی
فەخرەدین مستەفا عومەر
عەبدوڵڵا سەنگاوی
سەیفوڵڵا خالید
د. حەمە مەنتک
رێکان سەباح
بێستوون مەسعوود ساڵەیی
ئاراس سەعید
مەجید حەمەفەرەج
د. ماجد خەلیل فەتاح
ئیسماعیل بەرزنجی
زانیار عەلی
سەربەست ساڵح مەنمی
زانا عەلی
نەبەز بازیانی
ئیسماعیل حەمەئەمین
ئەحمەد جەردیس ئەحمەد
حەمەسەعید زەنگەنە
لێهات شێخ غازی حوسێن
د. مێڵان ئەنوەر عومەر
د. هێڤین هیوا ئەحمەد
سەلام مەحموود
کەمال شێخ محەممەد باراوی
هێمن عەبدولقادر
د. بەهرۆز عەلی
ئازاد عەزیز
هەڤاڵ نەورۆز
کارزان گلی
زەردەشت جەمال عەلی
کاروان مەسعوود عەلی
ئەختیار حاجی
خابیر حوسێن
موختار بارزانی
یەریڤان شاسوار
هۆشەنگ باوانی
سلێمان موحسین سندی
نیبار حەجی
سۆما نیازی حەمەعەزیز
زانا تۆفیق
هێڤی زێرەڤان
شیرین ئیبراهیم عەبدولڕەحمان
د. رێبوار جەلال
پارێزەر کوردۆ ئازاد سیان
ئاریان ئومێد حەمەتاڵ
ئیبراهیم خدر رەشە بەحری پێنجوێنی
د. هاوکار حەمەفەرەج
رێکار مزووری
خەڵات ئیسماعیل وەیسی
سۆران شێرزاد حەمەئەمین
حەلیمە بەرزنجی
جەمال رەحیمی
بەکر عەبدوڵڵا ئەحمەد
ئەیاد مەجید
رێناز هاشم مستەفا
فوئاد سەلمان
سەفین فارس
مامۆستا ئارەزوو کۆیی
د. شنۆ ئەحمەد غەفوور
ئیبراهیم شێخ وەسانی
ئازاد عادل
شادان ئەحمەد
مەرزەبان کوردستانی
دڵدار عەلی ئیبراهیم
سەباح شەریف محیەدین
دڵخواز خورشید سەلیم
هۆشەنگ فارووق
جووتیار عەلی
پەناڤ بارزانی
دیار نەسرەدین کەریم
جوانە سەعید ئەحمەد
عەبدوڵڵا سێوکانی
ئومێد فەریق ساتی
د. رەفیق رەحمان مام خول
ئاکۆ محەممەد
محەممەد کامەران
سەمیع زەرار
ئیبراهیم مەلازادە
عەزیز عوسمان
بێلان ستار حەمەئەمین
ئەسعەد عەلی
بەهجەت عەبدولڕەزاق زێباری
رێشاخ حوسێن مەحموود
د. بژار عوسمان ئەحمەد
د. رەنج نەوزاد
سەروەت عەبدوڵڵا
ئەمین عەبدی
هەڵۆ بەرزنجی
د. عوسمان عەلی وەیسی
د. ئەژی ئازاد ئەبوبەکر
مەشخەڵ کەوڵۆسی
رەوەند بەرزان کاکە
رابەر عەبدولڕەزاق
عەفان ئەحمەد
کاوە گوڵچین
د. رەزوان عارف
سۆران نەجمەدین
د. یاسین تەها محەممەد
د. تەلار عەلی ئەمین
د. سۆزان کەریم
ئاراس تاڵب (پشکۆ)
ئیدریس لاھووتی
زانا فەقێ محەممەد
کەیوان سدیق
سۆران سێوکانی
ئالان عوسمان
شاخەوان سدیق
ئەردەڵان هەڵەبجەیی
د. بورهان حاتەم
هاوسەر ئەمین
بابان فایەق
د. هاوکار ئەحمەد عەبدولڕەحمان
بەڵێن عیزەت میکە
هەردی عومەر
هێمن شێخ عەبدولکەریم
سوهەیب شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
فەرەیدوود سامان
د. جەبار قادر
فەرزین حەسەن
بڕیار عوزێر
لۆڤان عومەر
دانا ئیبراهیم ئەحمەد
محەممەد تەها خالید
زانا رەحمان محەممەد
عەبدوڵڵا رێشاوی
هێرش کەمال رێکانی
دیلمان محەممەد سابیر
شەمزین ئەحمەد
ئەفسانە مستەفا
ئیسماعیل هەورامی
هۆزان قادر گرێزەیی
دیاری محەممەد نووری
رەوەند ساڵح
شەرمین وەلی
حەجی وەڵاتی
خەسرەو حەمەڕەشید
د. رووستەم جەبار مستەفا
هاوکار عیزەت میکە
د. ئاسۆس نامیق براخاس
نامۆ ئەحمەد سەلام
رەحمان غەریب
ناسر کاکەمەمی
دانا نەجمەدین
بەمۆ میرزا
باخان ئەحمەد
ناسیح عەبدوڕەحیم
هێمن حاجی عەلی
وریا حەمەتاهیر
عادل عەبدولقادر
خەبات حامید
چۆمان حەمەتەقیەدین
د. جیهانگیر گوڵپی
سنە سەباح
زمناکۆ ئیسماعیل
سیروان عەوڵ
شۆخان عیزەت
فەهمی محەممەد عەلی
دەروون نەجیب رەشید
هەڤاڵ محەممەد عەبدوڵڵا
بابان محەممەد عەلی
عەتا رەئووف محەممەد
زیرەک ئەحمەد رەحمان
د. پێشڕەو عەلی
تەحسین سەلام
شوان داوودی
ئەبوبەکر هەڵەدنی
هۆگر بەهادین
میران عەلی
د. هیوا عەزیز سەعید
د. کاروان ساڵح وەیسی
د. رۆژین کەمال محەممەدئەمین
زاهیر عەبەڕەش
ئیدریس عەبدولخالق
د. عەلی محەممەد زەڵمی
رزگار حەمەسەلیم
د. رێبوار سەعید
فەلاح ئەحمەد رەحمان
محەممەد رەشاد ئەحمەد
عادل حوسێن
ئامانج خدر ئیسماعیل
ئەنوەر مەحموود
پارێزەر سۆران نەجات مەلازادە
کارزان محەممەد مەحموود
بێدڵ لەشکری
ئاراس ئیدریس شێروانی
جێگر جەواد
ژیوار فەلاح
ماهیر نەزیر مووسا
دیار عوسمان دیبەگەیی
فەرهاد مەحموود ئەحمەد
مەسعوود بابایی
خالید عومەر حەمەڕەشید
سەرکەوت فایەق محەممەد
هەمزە گوڵانی
بەکر دەروێش
ئاراز کەڵۆکی
ژوان جەبار
ئاکار محەممەد
دڵشاد ئیبراهیم قەرەداغی
عومەر عەلی کایی
خدر رەسووڵ خدر
سالم سەلمان سلێمان
لوقمان ئیسماعیل
زەردەشت بالیسانی
فەیسەڵ گەردی
ئارام قادری
د. کەمال بێوار
باکۆ هەزارمێردی
نەعمان باقی
ئاواز دەلێنی
دانا رەحیم
عەدالەت عومەر
کاوار رەسووڵ رەسووڵ
فاخر محەممەد حەسەن
چرۆ حەمەنەجیب
سیڤەر رەشید
محەممەد مەسعوود مزووری
ئومێد ساڵح
سەلیم عوسمان
محەممەد حەسەن
شێوە فازڵ
مەریوان کەمال حوسێن
بەهرۆز موراد
محەممەد ئەسکەندەر
حەمید قەڵادزەیی
هەدار محەممەد شاکر
بەیار سەباح عەبدوڵڵا
دانا سەعید
وەزگێڵ ئەشرەف محەممەد سەعید
یووسف سەبری نێروەیی
هاوڕێ کاردۆ
هاوڕێ جەلال
مونیب بەحری مامڵ
گۆران حەمەئەمین
باوان نەبەز محەممەد
ئاراس رواندزی
سەربەست محەممەد سەعید
هێمن عەلی حاجی
رائید خالید
باوەڕ مەهدی عەبدوڵڵا
تریفە جەمال سابیر
ئەژین حەسەن
شینوار کەمال
هێمن حالی
شاهین کەریمی
رەئووف رەباتی
سیروان حەسەن
رێبین هەورامی
عەبدولخالق یەعقووبی
کاڤار کاروان مەحموود
عوسمان فارس محەممەد
سەیران محەممەد قادر
میران ئەحمەد
حامد ئەڵڵاموراد مایخان
نەجات قوربانی حەبیب
شنە عیزەت حەمەخان
پەیڕەو ئەنوەر
بارزان حەمەخان هەورامی
بیژەن قارەمانی
د. یووسف جاف
نەوزاد ساڵح
سەمین غەفوور ئەحمەد
سەرچڵ سەرپەل
رێبین ئەرسەلان
کارزان ئەحمەد عومەر
سەرکەوت تەها ئەحمەد
بڕوا عەلی رانیە
بژار محەممەد عەبدوڵڵا
شادی جەمال
ئیبراهیم فەتاح سابیر
زانا محەممەد کەریم
عوسمان ئەحمەد عەلی
حەمید فایەق حوسێن
رزگار جەباری
کەمال کامیل حەسەن
محەممەد سدیق عەبدولقادر
زانا عوسمان
چیا وریا خدر
د. ئیسماعیل عوسمان
سەلاح قادر
دانا غەنی
شێخ بەهادین پێنجوێنی
هاودەنگ فارووق
هیشام تاهیر بەرزنجی
ناسیح فایەق
نەجات نەجمەدین
رێبوار حەمیدی
بێستوون بەشارەتی
بەختیار حوسێن
شەماڵ ئیسماعیل خدر
عوسمان ئەحمەد
عەزیز تەها ئەحمەد
مەهدی جاف
پێشڕەو مەلا محەممەد
د. رەنجدەر حوسێن کەریم
هاوکار جەلال قەرەداغی
محەممەد سەلاح
م. هۆشیار شوانی
نوسرەت حاجی
حەسەن حاجی حوسێن
د. فەرمان محەممەد حەسەن
نووری شەریف
کاروان ئادەم
حوسێن بەخشی
فاخر جندار
ئازاد عەلی نەجاڕ
عەباس داوودی
راستی هەردەم
جەبار سەعید
تەها عومەر
سۆران خدر
خورشید فەرەج رەشید گوڵلی
مستەفا مەجید
ئەنوەر غەریب
رەحیم دەستیار
جیهانگیر عەزیزی
ساڵح پاڵانی
عەزیز رەسووڵ عەزیز
نوورەدین عەبدول
رزگار مەولوود
عەلی زەڵمی
سیروان سەعید
هاوبیر عەتا
گۆران دووکانی
ئاسۆی حەمەلاو
چیادۆست رەسووڵ مستەفا
زانا عومەر سابیر
چنار شێخ عومەر
شادان سەڵاح
شیما جاف
قانع یاسین حوسێن
ئیحسان سیامەنسووری
د. کامیل عومەر
سابیر عەبدولڕەحمان عەوڵا
رەزا حەمە
تاهیر شێخ محیەدین بەرزنجی
رەئووف گوڵبەدەن
شیرین مستەفا مەعرووف
حاکم ئازاد
ئاڵا حوسێن
دانا رەئووف
فەرمان محەممەد خورشید
ئومێد مەحموود
دڵشاد ئەمین
د. ئیدریس کاریتانی
پارێزەر هەڵوێست میرانی
ئاکۆ سەمەد
عەبدولستار جەباری
عەلی هالۆ
عەزیز عەلی جەوهەر
محەممەد حاجی
سەلاحەدین تاهیر
جەمال فەتحوڵڵا ئەحمەد
هەستیار بابانی
پشدەر ئیبراهیم ئەحمەد
ئەسرین ئەسکەندەری
داستان بەرزان
عەلی خدر
کەمال ناجی
عەبدوڵڵای قەڵاتاسیان
کارمەن عوسمان مەلوەرد
ئارەزوو نستانی
ئاشنا رەئووف
ئەحمەد قادر
دڵشاد هەورامی
نەقیب ئەرسەلان
شۆخان کەریم
دانا حەسەن
م. عەلی زەنگەنە
هاوڕێ محەممەد فەتاح
هاوڕێ بورهان ئەحمەد
دەشتی جەنگی
عادل رەزا
زاهید مورادیان
جەمال شووشە
د. باخان ئازاد عەبدولڕەحمان
رەنجدەر تاهیر مەجید
زانیار عادل حوسێن
عەبدوڵڵا ئەژی
د. بەختیار عەلی ئەحمەد
زیاد مستەفا
شەهلا دەباغی
رێبین بەکر
شوکر بڵباس
تەها حاجی مەحموود
د. حوسێن رابی
فەرەیدوون عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا
د. ئاسۆس محەممەد مەلا قادر
ئارام حەمە
گۆران سەباح
حەمەسەعید کەلاری
فەلاح عەبدوڵڵا مەعرووف
ئەحمەد ئەترووشی
یاسین حەمەسەعید حەمە رەزا
رەقیب بەهائەدین محەممەد
حەسەن شوکر حەمید
بەکر سیوەیلی
مەهدی محەممەد
نایف شەمسەدین میکائیل
هێمن شێخ غازی حوسێن کاکەیی
د. نەبەز ناجی نووری
ئیسماعیل سلێمان هاجانی
شوان حەسەن
