
ئەمڕۆ ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ (٧ی پووشپەڕ)، ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت و گوندی "ڕەشە هەرمێ"یە؛ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کارەساتێک کە لە ساڵی ١٩٨٧ (١٣٦٦ی هەتاوی) لەلایەن فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعسی عێراقەوە بە گازی ژەهراوی "خەردەل" ئەنجام درا.
لەم تاوانەدا ١٣٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و نزیکەی ٨ هەزار کەسی تریش ژەهراوی و بریندار بوون. سەردەشت لە مێژووی نێودەوڵەتیدا وەک یەکەمین شاری جیهان تۆمار کراوە کە بە گازی خەردەل بۆردومان کرابێت.
دوای تێپەڕبوونی ٣٧ ساڵ، هێشتا هەزاران قوربانیی ئەم هێرشە بەدەست ئازاری درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسە و برینە سارێژنەکراوەکانیانەوە دەناڵێنن، کە وەک بەڵگەیەکی زیندووی ئەو کارەساتە مرۆییە لەبیرنەکراوە ماونەتەوە.


