
كەسایەتی دینی و سیاسی ناودار شێخ مورشید خه‌زنه‌وی له‌په‌یامێكدا وێنه‌ی شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كوردان و به‌رخودانی ڕۆژئاوا، خه‌زنه‌وی گرنگیی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خاك و گه‌لی كوردی "هه‌تا دوا گولـه له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی كورد ده‌بم و به‌شداری له به‌رخودانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌م."
راشیگه‌یاندوه، پاراستنی ڕۆژئاوا ته‌نها ئه‌ركێكی سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو له هه‌مانكاتدا ئه‌ركێكی ئایینی و ئه‌خلاقییه و ده‌شڵێت، "له‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌دا گه‌له‌كه‌ی به ته‌نها به‌جێ ناهێڵێت و له به‌رامبه‌ر هه‌مو هێرشه‌كاندا له مه‌یدانه‌كه ده‌بێت".
له‌دوای بنبه‌ست گه‌یشتنی دانوستانه‌كانی نێوان رۆژاڤای كوردستان و حكومه‌تی دیمه‌شق، گروپه چه‌كداره‌كان هێرشیان بۆسه‌ر رۆژاڤا ده‌ستپێكرد و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌سه‌ده بانگه‌وازی هه‌ڵگرتنی چه‌كی كرد و روبه‌ڕوی هێرشه‌كان بۆوه، له‌ئێستاشدا شه‌ڕێكی قورس له چه‌ندین ناوچه‌ی رۆژاڤا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.