
ڕۆژی دوشەممە، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەفدێکی باڵای بزوتنەوەی دیموکراتی عێراق بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان و تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکان، سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانی کرد.
وەفدی میوان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ئەسیر دباس، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی عێراق، و هەریەک لە د. عەلی مەهدی، سوبحی ئەلبەدری، و خاتوو ابتهال بليبل،یاوەری بوون.
لەلایەن هاوڕێ بابا عەلی جەباری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی، و هاوڕێیان هاژە سلێمان و گۆران حسێن ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیییەکان پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، کە لە کەشێکی دۆستانە و هاوڕێیانەدا بەڕێوەچوو، هەردوولا تیشکیان خستە سەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێز و لایەنە دیموکراتەکان. هەروەها گفتوگۆی ورد کرا دەربارەی دۆخی سیاسی ئێستای ناوچەکە و عێراق، لەگەڵ دیاریکردنی میتۆد و شێوازی بەرەوپێشبردنی کاری هاوبەش و هەماهەنگیی زیاتر بۆ قۆناغی ئایندە.
