
ژووری هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق لەبارەی نەوت و دەروازە سنوورییەکان، هاوکات بە فەرمی وەڵامی بڕیارەکانی زەیدی دەداتەوە.
کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بەبێ بەشداریکردنی وەزیرەکانی یەکێتی بەڕێوەدەچێت، بەڵام هەر ئەمڕۆ بڕیارە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بە بەشداری تیمی حکومەت و فراکسیۆنی ئەو حزبە بۆ تاوتوێکردنی هەنکاوەکانی بەغدا بەڕێوەبچێت.
بڕیارەکانی زەیدی و حکومەتەکەی کاردانەوەی توندی سەرکردایەتی سیاسی، پارتی، یەکێتی و زۆربەی لایەنەکان و جەماوەری لێکەوتەوە و بە پێشێلکردنی زەقی دەستووریان ناوبرد.
