دانپێدانانێکی جیهانی بۆLAILA و CEI و ئیکۆسیستەمی تۆڕی ژیریی دەستکردی "فول ستاکfull-stack"ـی ئاسیاسێڵ کە بەرەوپێشچوونێکی گەورە دەهێنێتە ئاراوە لە کەرتی تەکنەلۆژیای عێراق.

 

بەغدا - عێراق - 27ــی حوزەیرانی 2026

 

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگی دابینکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی لە عێراق، پێنج خەڵاتی نێودەوڵەتی لە خەڵاتەکانی ®Stevie بۆ ساڵی 2026 بۆ نایابی تەکنەلۆژیی بەدەستهێنا، لەنێویاندا دوو خەڵاتی زێڕین، دوو خەڵاتی زیوی و یەک خەڵاتی برۆنزیی ®Stevie لە سەرانسەری بەشەکانی ژیریی دەستکرددا.

 

بەدەستهێنانی ئەم پێنج خەڵاتە دووپاتکردنەوەیبەرەوپێشچوونەکانی ئاسیاسێڵە لە خزمەتگوزاریی بەشداربووانی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد و ژیریی ئەزموونی کڕیار و باشترکردنی تۆڕ و پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمێکی یەکگرتووی ژیریی دەستکرد بۆ پەیوەندییەکان. بەدیهێنانی ئەم ئەنجامە، داهێنانەکانی ئاسیاسێڵ کە لە عێراق پەرەی پێدراوە دەباتە ئاستی چارەسەرە تەکنەلۆژییە پێشەنگەکانی دامەزراوە جیهانییەکان هەنگاو دەنێن.

 

خەڵاتی زێڕینی ®Stevie لە بەشی "پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای ساڵ - ژیری دەستکرد - پیشەسازییەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان" بۆ رێزلێنان بوو لەLAILA یاریدەدەری ژیریی دەستکردی ئاسیاسێڵ بۆ خستنەڕووی یەکەمین مۆدێلی پێشەنگی خزمەتگوزاریی ژیریی دەستکردی تایبەت بە بەشداربووان. LAILA لە تشرینی دووەمی ساڵی 2024ـەوە وەک یەکەم یاریدەدەری ژیریی دەستکردیی تایبەت بە بەشداربووان لە عێراق دەستی بەکارەکانی کردووە و ملیۆنان پەیوەندی و داواکاری بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی جێبەجێکردووە، ڕێژەی 76%ـی پرسیارەکانی لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەڵامداوەتەوە،لە هەمان کاتدا ڕەزامەندی بەشداربووان بۆ خزمەتگوزارییەکە لە ئاستێکی بەرزدا بوو. داوەرانی کێبڕکێکە کاندیدکردنەکەیان بە "ناوازە" ناوبرد و ئاماژەیان دا، کە "ئەم ئەداکردنیجیهانییە کە لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا بەدەستهاتووە" هەروەهاLAILA ـیان بە "نموونەیەکی باڵا وەسف کرد کە چۆن ژیریی دەستکرد دەتوانێت بە شێوەیەکی مانادار، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان دووبارە پێناسە بکاتەوە".

 

ئاسیاسێڵ خەڵاتێکی دیکەی زێڕینی ®Stevieـی لە بەشی "داهێنانی تەکنیکی ساڵ - ژیریی دەستکرد - پیشەسازییەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان" وەرگرت، بۆ +CEI، کە سیستەمێکی پاڵپشتیکراوە بە ژیریی دەستکرد و ڕۆژانە ئەزموونی ڕاستەقینەی هەر یەکێک لە بەشداربووانی دەپێوێت کە لە20 ملیۆن زیاترن. بە ڕێنمایی +CEI، باشترکردنی تۆڕەکە نمرەی کواڵیتیی گشتی ئاسیاسێڵی بەرزکردەوە و ڕۆژانە سکاڵای بەشداربووانی کەمکردۆتەوە. لیژنەی دادوەری ئەمەیان بە "یەکێک لە بەهێزترین پاڵێوراوان لە پۆلی ژیریی دەستکرد پەسەند کرد"، کە قوڵایی تەکنیکی و کاریگەریی کارکردنی پێوانەکراو و جێبەجێکردنی بەرفراوانی لەسەر ئاستی کۆمپانیا پێکەوەگرێداوە" هەروەها ستایشیی خۆیان دەربڕی بۆ "بەکارهێنانی زیرەکانەی ژیریی دەستکرد بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان پێوەرەکانی تۆڕ و ئەزموونی بەشداربووان".

 

هاوکات LAILA دوو خەڵاتی زیوی ®Stevieـی بەدەستهێنا، یەکەمیان وەک یەکەم یاریدەدەری ژیریی دەستکردی تایبەت بە بەشداربووان لە عێراق کە بە سێ زمان لە ڕێی یەک ڕووکاری گفتوگۆوە خزمەت بە کڕیاران دەکات، دووەمیان بۆ تەکنیکی ئەندازیاری پێشکەوتوو کە دەیبەستێتەوە بە سیستەمی ڕاستەوخۆی ئاسیاسێڵەوە. لیژنە دادوەرییەکە ئەمەیان بە "دەستکەوتێکی جیهانی" ناو بردووە کە "زۆر زیاتر لە توانای جێبەجێکردنی chatbotـی ئاساییتێدەپەڕێت"، یەکێک لە داوەراندەربارەی ئەم ئەنجامانە بۆچوونی خۆی بەم شێوەیەو نوسیووە: "پێویستە تۆڕەکانی تر زۆر لە نزیکەوە لێکۆڵینەوەی لێبکەن و لێوەی فێرببن".

 

بە بەدەستهێنانی خەڵاتی برۆنزی ®Stevieـی لە بەشی "کۆمپانیای ساڵ - ژیریی دەستکرد" بۆ دروستکردنی یەکەمین ئیکۆسیستەمی پەیوەندییەکانی ژیریی دەستکردی فول ستاک لە عێراق، خەڵاتەکانی ئاسیاسێڵ  تەواوبوو. کە خزمەتگوزاریی بەشداربووان وبەگەڕخستنەکانی تۆڕ و شیکاریی پێشبینیکراو دەگرێتەوە. داوەران وتیان: کە ئیکۆسیستەمەکە "پێوەرێکی نێودەوڵەتی ناوازە دادەنێت بۆ داهێنان لە بواری پەیوەندییەکاندا".

 

عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە لێدوانێکیدا لەسەر ئەم سەرکەوتنانە ڕایگەیاند:

"ئەم پێنج خەڵاتە، کە دوو خەڵاتیانسەرەکییان ئاڵتوونی ®Stevieین، تەنها ڕێزلێنانێک نین بۆ ئاسیاسێڵ، بەڵکو بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە بەهرەمەندە عێراقییەکان دەتوانن چارەسەرییەکانی ژیریی دەستکرد دروست بکەن کە نەک تەنها لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکاندا بگونجێت، بەڵکو پێشییان بدەنەوە لە ژینگەیەکی کارکردندا کە داواکارییەکان زیاتر دەبێت. ئێمە نیشانمان داوە کە داهێنان تەنها هاوردە ناکرێت بۆ عێراق، بەڵکو لێرە لە دایک دەبن."

 

ماگی میلەر، سەرۆکی خەڵاتەکانی ®Stevie ڕایگەیاند: "ئێمە پیرۆزبایی لە هەموو براوەکان دەکەین لە سێیەمین مەراسیمی خەڵاتی ساڵانەی ®Stevie بۆ نایابی تەکنەلۆژی، بۆ دەستکەوتە نایابەکانیان، هەروەها داهێنانەکانیان یارمەتیدەرن لە داڕشتنەوەی داهاتووی تەکنەلۆژی لە تەواوی پیشەسازییەکەدا و ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئاهەنگگێڕان بۆ سەرکەوتنەکانیان دەکەین لە 28ـی تشرینی یەکەمدا."

 

زیاتر لە 180 کەسیپرۆفێشناڵ لە سەرانسەری جیهاندا بەشدارییان لە پرۆسەی داوەرییەکەدا کرد بۆ دەستنیشانکردنیبراوەکانی ئەمساڵ، دەرئەنجامڕێز لە براوەکان دەگیرێت لە مەراسیمێکی خەڵاتکردندا لە بەرواری 28ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کە پێکەوە ئاهەنگ دەگێڕن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکانیان"

بەدەستهێنانی ئەم پێنج خەڵاتە،ئاسیاسێڵی بردە ڕیزی پێشەنگانی تەکنەلۆژیی جیهان "ئەمەش لە نێو کێبڕکێیەکی توندی جیهانی، بەبەشداربوونی کۆمپانیاکانی زیاتر لە 30 وڵات، لەنێویاندا کۆمپانیا پێشەنگەکانی تەکنەلۆژیی جیهانی" هەروەها دووپاتکردنەوەی توانای عێراقە بۆ بەرهەمهێنانی چارەسەری تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو کە کێبڕکێی نێودەوڵەتی دەکات.

 

ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە پێشخستنی ستراتیژی ئامانجدار و گەورە، لەوانەش ئامادەیی تەواو بۆ خستنەڕووی خزمەتگوزارییەکانی G5 پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و فراوانکردنی وەبەرهێنان لە پلاتفۆرمەکانی ژیریی دەستکرد و ژێرخانی دیجیتاڵی کە دەبێتە هۆی بنیاتنانی داهاتوویەکی دیجیتاڵی گەشاوەتر بۆ عێراق و ناوچەکە.

 

(کۆتایی)

 

 

 

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی زیاتر لە20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی+G4بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 99.06٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.

پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: این آدرس ایمیل توسط spambots حفاظت می شود. برای دیدن شما نیاز به جاوا اسکریپت دارید

زانیاریی زیاتر:www.asiacell.com

 

دەربارەی خەڵاتەکانی Stevie®

خەڵاتی Stevie® کە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک خەڵاتی سەرەکی بازرگانی جیهان ناسراوە، نازناوی Stevies یان لێنراوە، کە لە وشەی یۆنانی stephanos وەرگیراوە، بە واتای "تاجدار". خەڵاتی ستیڤی لە ڕێگەی نۆ بەرنامەوە دەبەخشرێت. خەڵاتی ستیڤی ساڵانە زیاتر لە 12 هەزار کاندید لەلایەن ڕێکخراوەکانی زیاتر لە 70 وڵاتەوە وەردەگرێت. ستیڤیەکان بە ڕێزگرتن لە ڕێکخراوەکان بە هەموو جۆر و قەبارەکان و ئەو کەسانەی لە پشتیانەوەن، ئەدای نایاب دەناسێنن لە شوێنی کاردا لە سەرانسەری جیهاندا. زیاتر بزانە دەربارەی خەڵاتی ستیڤی لە www.StevieAwards.com

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا