
ههزاران لاوی سهر به ڕێکخراوی گەنجانی حیزبی شیوعیی یۆنان (KNE)، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٣٥ەمین کامپی دژە ئیمپریالیزم، سەرکەوتن بۆ سەر لوتکەی چیای مێژوویی ڤیتسی لە باکووری وڵات.
ئەم کۆبوونەوە جەماوەرییە بە مەبەستی ڕێزلێنان لە خەبات و قوربانیدانی شەرڤانانی گەریلای شیوعیی لە جەنگی ناوخۆی یۆناندا (١٩٤٦-١٩٤٩) ڕێکخرا.
بەشداربووان لە ڕێڕەوە شاخاوییە تەمومژاوییەکاندا، بە بەرزکردنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانە و نیشتمانی، ستایشی ئازایەتی و خۆڕاگری "سوپای دیموکراتی یۆنان"یان کرد. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ئامادەبووان بە دروشمەکانی "شکۆمەندی بۆ شەهیدان، سەرکەوتن بۆ گەلان و نەخێر بۆ ئیمپریالیزم" جەختیان لەسەر بەردەوامی ڕێبازی چەپ و دژایەتیکردنی هەژموونی هێزە ئیمپریالیستەکان لە جیهاندا کردەوە.
