
عەبدوڵا حسین
پەیامی بەچرپە
نم نمەی بارانی ناوەخت
پێكێك بەو دیلیكە
ئەو هەستەی كە ئەمرۆ
لە هێلانەی لاشەم تەریوە
هەڵكەنە ئەو لاشە بئ گیانەی
لەسەر ڕێی بینینی ئازارا چەقیوە.....
ئەی ئازار
زۆر كەڕەت بەیادت
ئەم سەرە كاسەی خۆم هەڵئەگرت
هە نگاوت ژانیشی بێنایە
باوەشی ئارامم بۆ ئەگرت....!
**** ****
لێم دیار بە
ڕوبار نیم ..تا ڕێگای سەرچاوەم نەزانم
پابەندی ناخێكم
پابەندی ئەوینتە.....!!
لێم دیاربە....ئەزانم
زۆر هیوا كەوتنە بەر قوڵنگی زەمانە
زۆر مەجنون
سۆراغی سورابی لەیلیان كرد
زۆر بڕوا
پوچەڵ بوون...بە زەبری
نەشتەری بێ هێزی
زۆر بولبول
ڕایماڵین لێشاوی بێمەیلی
من هیوام........
من بڕوام........
من هێزم........
دێمە بەر تەوژمی ئاگرت
پێت ئەڵێم
زۆر درەخت ...زڕ بوون و هاتنە بەر
1989
