بە بۆنەی یادی ۹۲ ساڵەی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان، مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی هاوپەیمانیی نیشتمانی پێگەیشت، 
ئەمە دەقەکەیەتی
بەرێزان / سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان 
بەناوی  سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هاودیدانەوە لەیادی ٩٢ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان  گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزتان و  ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
حزبی شیوعی  وەک هێزێکی مەدەنی و  دێرینی سەنگین لە گۆڕەپانی سیاسی دا، کاریگەری باشی هەبووە لە پرسە نیشتمانی و  چارەنوس سازەکاندا ،  پشتیوان وداکۆکیکاربووە لەچینی چەوساوە و کرێکاران .
هەروەها ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پرۆسەی ئاشتی و پێکەوەیی ،  دەمانەوێت ئەم یادە بکەینە بنەمایەکی پتەو بۆ نوێکردنەوەیپەیوەندیەکانمان  لەپێناو خزمەتی زیاتر بەگەلەکەمان و گەلانی عێراق .
دووبارە پیرۆز بێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
 هاوپەیمانیی نیشتمانی
١١/١/٢٧٢٦         ٣١/٣/٢٠٢٦


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا