ماکسیم ڕوبین، کۆنسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوڕێ ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، پیرۆزبایی ٩٢ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان و عێراقی لە تەواوی ئەندامان، دۆستان و هاوڕێیان کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، کۆنسوڵی ڕووسیا جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە. هاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵ و کاریگەریی مێژوویی حزبی شیوعی لە کوردستان و عێراق و ئاستی ناوچەکە کرد و وەک هێزێکی سیاسیی خاوەن پێگە ستایشی کردن.

لای خۆشییەوە، هاوڕێ ئەبو کاروان سوپاسی ئەم دەسپێشخەرییەی کۆنسووڵی ڕووسیای کرد و جەختی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا