
چه‌مكی دیاله‌كتیك (Dialectics)، یه‌كسه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵمان بیرده‌خاته‌وه؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت چه‌مكه‌كه له فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ فراوانتر و ڕیشه‌دارتره. ئه‌میش وه‌ك زۆر چه‌مكی تر، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی فه‌لسه‌فه له یۆنانی كۆن (یۆنانی پێش زایین).
دیاله‌كتیك، له زه‌ینی خوێنه‌ری كورددا زۆرجار له‌گه‌ڵ چه‌مكی "دیالێكت" تێكه‌ڵ ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌ش نزیكیی فۆرمی هه‌ردوو وشه‌كه‌یه له یه‌كتره‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌كتربڕینێكی كورت و كاتی له‌نێوان هه‌ردووكیاندا هه‌یه، كه ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی گفتوگۆ له ڕیشه‌ی هه‌ردۆوو زاراوه‌كه‌دا. به‌ڵام كاتێك دیاله‌كتیك ده‌بێته چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی، به‌ته‌واوی له‌و ڕیشه ساكاره‌ی خۆی دوورده‌كه‌وێته‌وه كه ئاماژه بێت به زار و گفتوگۆ.
دیاله‌كتیك، له یۆنانه‌وه له ئاستێكی سه‌ره‌تاییتردا ده‌ستپێده‌كات و له فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ و ماركسدا به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌گاته لوتكه. له یۆنان‌دا، و له دایالۆگه‌كانی ئه‌فلاتووندا وه‌ك هونه‌ری گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت كاری پێ ده‌كرێت. بۆ نموونه، دوو كاره‌كته‌ر له‌سه‌ر چه‌مكێك ده‌چنه گفتوگۆوه (كه كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌یان بریتییه له سوقرات، سوقراتی سازكراوی ئه‌فلاتوون). مشتومڕی ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره، كه جار هه‌یه زیاتریشه، پڕ ده‌بێت له ململانێی جه‌ده‌لی، ده‌رخستنی ناكۆكیی یه‌كتر، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاوازیی یه‌كدی، كه‌شفی بۆشایی ناو بۆچوونه‌كانی ئه‌ویتریان و هتد. بۆ نموونه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر چه‌مكی ئازایه‌تی یان فه‌زیله‌ت ده‌كرێت، و له‌كۆتاییدا كه‌سی به‌رامبه‌ر په‌ی به نه‌زانیی خۆی ده‌بات و تێده‌گات "نه‌یزانیوه كه نه‌یزانیوه". واته تووشی جه‌هلی موره‌كه‌ب یان لێكدراو بووه. به‌مه ده‌وترێت "گفتوگۆی سوقراتی". واته سوقرات به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناچارده‌كرد هه‌نگاو به هه‌نگاو، له فشۆڵیی بۆچوونه‌كه‌ی خۆی به‌ئاگابێته‌وه و تووشی دژیه‌كی و بنبه‌ست ببێت له‌گه‌ڵ خۆیدا. دیاره سوقراته‌كه‌ی ناو دایالۆگه‌كانی ئه‌فلاتوون له به‌ش(جزء-part)ـه‌وه ده‌چێت بۆ گشت (كل- whole)، واته له بۆچوونێكی بچوك و ڕۆژانه‌ییه‌وه ده‌چێت به‌ره‌و ئایدیایه‌كی گشتی و گشته‌كی. ئه‌م جووڵه جه‌ده‌لییه له جه‌هلی ساكاره‌وه بۆ جه‌هلی لێكدراو، له به‌شه‌وه بۆ گشت، واتای دیاله‌كتیك ده‌گه‌یه‌نێت له یۆنان‌دا.
جووڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی تری چه‌مكه‌كه، ده‌كه‌وێته ناو دونیای مۆدێرنه‌وه. بۆ نموونه، كانت ڕێ بۆ هیگڵ و ماركس و ئه‌وانیتر خۆش ده‌كات، چه‌مكه‌كه بفه‌لسه‌فێنن. به‌ڵام هێشتاش كانت به‌و مانایه‌ی دواتر به‌كاری ناهێنێت. لای كانت، ئه‌و كاته‌ی وا عه‌قڵ ده‌یه‌وێت له سنووری خۆی تێپه‌ڕێت و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی میتافیزیكیی ئاڵۆز چاره‌بكات، تووشی جۆرێك ناكۆكی ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیدا كه كانت پێی ده‌ڵێت "دیاله‌كتیكی ترانسێندێنتاڵ" یان ده‌قیقتر وه‌همی عه‌قڵ خۆی.
هیگڵ هه‌وڵده‌دات هیچ ناكۆكی و وه‌همێك نه‌هێڵێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی دیاله‌كتیكی هه‌ر له‌ڕێی عه‌قڵ خۆیه‌وه حه‌لی بكات. به‌ڵام عه‌قڵی هیگڵ، عه‌قڵێكی گشتییتر و گه‌ردوونییتره به‌راورد به عه‌قڵی كانتی (كه پتر عه‌قڵی یه‌ك مرۆڤه). به مانایه‌كی تر، هه‌موو جیهان له‌كۆدا لای هیگڵ پێی ده‌وترێت عه‌قڵ، و ئه‌م عه‌قڵه هه‌موو ناكۆكییه‌كانی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت و ئه‌و پرسه میتافیزیكییانه‌ش حه‌لده‌كات كه لای كانت حه‌ل نه‌ببوو. بۆ نموونه، خودا چیدی شتێك نییه بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر عه‌قڵانیكردنه‌وه‌ی خودایه له‌ناو مێژوودا و تێكڕای چالاكییه مرۆیی و نامرۆییه‌كان پێكه‌وه ده‌گرێته‌وه.
دیاره دیاله‌كتیكی هیگڵی (كه ماركس به ناوه‌ڕۆكێكی مێژوویی جیاوازه‌وه هه‌ڵیده‌گرێته‌وه) له كۆمه‌ڵێك ڕه‌گه‌ز پێكدێت: جووڵه (صه‌یرووره)، دژیه‌كی (ناكۆكی)، گه‌یشتن به سه‌نتێز یاخۆ چركه‌ساتێكی ئاشتیی كاتی و پاشان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناكۆكی بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵ یان مێژوو یاخود ڕۆح له به‌ره‌وپێشچوون نه‌وه‌ستێت.
له ژیانی ڕۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگاكان و ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كانیشدا، جۆرێك پرۆسه‌ی گۆڕان و جووڵه هه‌یه كه په‌یوه‌ندیی به دیاله‌كتیكه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ئاخۆ چ جۆره دیاله‌كتیكێكه، خۆی مه‌سه‌له‌یه‌كی تره.
