
رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی وەك سەر نووسەری هەفتەنامەی رێگای كوردستان خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر ئینستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ، بەهاوكاری سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی سەر بە یەكێتیی ئەورووپا و ڕێكخراوی ئارتێستای ڕایگەیاندن، خەڵاتی ڕێزلێنانیان بە ٣٦ ڕۆژنامەنووسی ژن لە شارەكانی هەولێر و دهۆك بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان بەخشی. دوای بەخشینی خەڵاتەكان، بەشدار حەسەن سەرۆكی ئینستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەكان، پابەندبوونی خۆیان بۆ ئازادی ڕادەربرین و ژنانی ڕۆژنامەنووس دووپاتكردەوە، دواتر پانێڵێك لەبارەی ڕەوشی میدیاكارانی ژن و ئاڵەنگارییەكان و ڕۆڵی دامەزراوەكانی حكوومەت بۆ هەر یەكە لە (هیوا عومەر نووسەرو بەر پرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندی و د. فاتیمە موراد و سەبری سلیڤانی) بەڕێوەچوو.



