
وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی پارێزگای کەرکوک دیاریکراو ڕێگاش نادرێت بەدرێژایی ۲٤کاتژمێر درۆێنە بکرێت.
حەسەن حەمدی، بەڕێوبەری سایلۆی کەرکوک بەڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند، هەموو ئامادە کاریەک کراوە، بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.
ووتیشی: لە ڕۆژی ٢٠٢٦/٦/١ بەفەرمی دەستدەکەن، بە وەرگرتنی جووتیاران.
بەڕێوبەری سایلۆی کەرکوک ئاماژەی پێکرد، بەهۆی بوونی مەترسی داعش لە چەند ناوچەیەکی کەرکوک و بۆ پاراستنی گیانی جووتیاران و خاوەن ئامێرەکانی دروێنە، شەوانە ڕێگا نادەن لەو ناوچە مەترسیدارانە دروێنە بکرێت.
