
بڕیارە سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بكات. بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هەرێمی کوردستان کراوە بەزووترین کات لیستی مووچە، میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ ئامادە بکات و بینێرێت، تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش پێش جەژن دابەش بکرێت، لە کاتێکدا لیستی مووچەی مانگی پێنج بە سیستەمی پەیڕۆڵ تەواوبووە.
لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ناردنی پارە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ و هەرێم کارەکانیان دەستپێدەکەن.
