مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا لە ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستاندا، ستایشی مێژووی خەبات و قوربانیدانی ئەو دوو حزبەی لە پێناو ئازادی و دژایەتیکردنی دیکتاتۆری کرد و جەختی لە گرنگیی کاری هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئالنگارییەکان کردەوە.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی 31ی ئادار ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانیان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەو بۆنەیەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان لە خەباتی گەلانی عێراق و گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و دژایەتیکردنی دیکتاتۆریدا هەیە.
لەو یادەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و ئالنگارییەکان و دوورخستنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کێشە و ئاڵۆزییەکان دەکەینەوە.
مسعود بارزانی
31ی ئاداری 2026

وتاری نووسەران