ڕێگای کوردستان

​بڕیارە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان لیستی مووچەو میزانیە و موراجەعە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات. 
بەپێی میدیای پارتی، هەر ئەمڕۆ هەرێم داوا دەکات بەغدا پێش هاتنی جەژن مووچەی مانگی پێنج خەرج بکات. 

لەلایەکی ترەوە میدیای نەوەی نوێ، لە زاری سروە عەبدولواحید بڵاویکردەوە، کە وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە پێش جەژن مووچە بنێرێت، بەڵام ڕوونی نەکردووەتەوە چۆن و بەچ مەرجێک مووچە دەنێرێت.

چاودێران پێیان وایە دەکرێت وەک نیازپاکی حکومەتی نوێ پێش جەژن مووچە ڕەوانە بکات، بەڵام ئەمەش تەنها پێشبینیە.

​دوێنێ وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، کە تا مانگی پێنج تەواو نەبێت ناتوانن داهاتی نانەوتی بنێرن، کە ئەمەش مەرجی سەرەکی بەغدایە بۆ ناردنی مووچە. 
لە لایەکی ترەوە، باس لەوە دەکرێت هەوڵێک هەیە بۆ بڕینی پارەی داهاتی ناوخۆ لەو مووچەیەی بەغدا دەینێرێت.

بەڵام ​ئەوەی ڕوونە، دەسەڵاتدارانی هەرێم لە پێش جەژندا نە داهات بۆ بەغدا دەنێرن و نە مووچەش لە پارەی خۆیان دابەش دەکەن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا