لە مێـــژووی کاروانـــی ڕۆژنامەگەریی چەپ لە کوردســـتاندا، ژمارەی نوێی ڕۆژنامەی «ڕێگای کوردســـتان»، زمانحاڵـــی حزبـــی شـــیوعی کوردســـتان، ڕووداوێکی بێپێشـــینە بەخۆیەوە دەبینێـــت. کە بـــۆ یەکەمجـــار لـــە مێژووی دەرچوونیدا، وەشانی ڕۆژنامەکە ڕێک دەکەوێتە ڕۆژی ٣١ی ئازار، کە ھاوکاتە لەگەڵ ٩٢ ساڵەی تەمەنی تێکۆشـــانی حزبی شـــیوعیی عێراق و کوردستان. 
ئەم ھاوکاتبوونە تەنھا ڕێکەوتێکی کاتی نییە، بەڵکو گوزارشتە لە یەکبوونی «دەنگ و مێژوو». ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان کە بۆ دەیان ساڵە وەک سەکۆیەکی ئازاد بۆ داکۆکیکردن لە مافی چەوســـاوان و کرێکاران و پرســـی نەتەوایەتی ناســـراوە، ئەمســـاڵ لـــە ڕۆژی لەدایکبوونـــی حزبەکەیدا، وەک دیارییەکی مەعریفی و سیاسی دەچێتە بەردەستی خوێنەرانی.

وتاری نووسەران