جارێکی تر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ناو بازنەی ململانێ داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بەغدای ئاگادار کردووەتەوە کە بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگ و پێکدادانەکانی نێوان (ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران) لە ناوچەکەدا، داهاتی ناوخۆی هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە بۆ ئەم مانگە ناتوانێت بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی خەزێنەی دارایی بەغدا بکات. 

هەر بەپێی سەرچاوەکان، بەغدا نەرمیی نیشان داوە بۆ ئەم مانگە ڕەچاوی دۆخەکە بکات و هەر بڕە پارەیەک کۆکرایەوە وەری بگرێت ، بەڵام تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ڕایگەیاندووە، بەبێ ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، ناتوانێت بڕی ئەو 120 ملیار دینارە کەم بکاتەوە کە مەرجە بۆ ناردنی تەمویلی مووچە. 

بەپێی ووتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، بۆ ئەم مانگە تەنها توانای ناردنی 60 ملیار دیناریان هەیە.

لە ئێستادا، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە چاوەڕوانی مووچەی مانگی سێ دەکەن، جارێکی تر ناچارن چاوەڕوانی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکەن. بڕیاری کۆتایی لە دەستی ئەنجومەنی وەزیراندایە کە ئایا تانە لە بڕیارەکەی وەزیری دارایی دەدەن و ڕەچاوی دۆخی ئابووری هەرێم دەکەن، یان جارێکیتر دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا