
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە سەرۆكی ئەمەریكای گوتووە تا حزبوڵڵا هێرشمان بكاتە سەر ئێمە بەردەوام دەبێن لە لێدانیان و بەیروت ئامانجی سەرەكیمان دەبێت.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیران له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "هه‌ڵوێستمان نه‌گۆڕه و سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وه‌ك پلانی بۆ دانراوه له باشوری لوبنان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، به دۆناڵد تڕه‌مپی راگه‌یاندوه، "ئه‌گه‌ر حزبوڵڵا به‌رده‌وام بێت له به‌ئامانجگرتنی ناوچه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌وا سوپاكه‌یان ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌یروتی پایته‌خت بكاته ئامانج".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا ئه‌نجامداوه و حزبوڵڵا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئاگربه‌ست بۆئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی هێرشه‌كانی نێوان هه‌ردولا بوه‌ستێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ئه‌نجامداوه و جه‌ختیكردۆته‌وه كه ئیسرائیل هێرش ناكاته سه‌ر حزبوڵا و حزبوڵاش هێرش ناكاته سه‌ر ئیسرائیل.
