
فرێدریک لۆردۆن*
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
بەگومان بووین ئەو هەڵەی کردووە؛ [بەڵام] مارکس لەسەر حەق بوو! نەک وەک بەوردی بیرت لێکردۆتەوە، بەڵکو لەئایدیای تیۆری و گشتیدا، هەر لەسەر حەقە.
گوستاڤ دۆر«ئەی ئەوانەی دەچنە ئێرە، دەست لە هەر ئومێدێک بشۆن»، تابلۆی۷، لە *دۆزەخ* کاری دانتێ، ۱۸٥۷.
گەشەکردنی هێزە بەرهەمهێنەرەکان، هاوکات پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان دەگۆڕن، ئەم پەیوەندییە لەچوارچێوەی شێوەی بەرهەمهێنانی ئیستالەلێکدژی چارەسەرنەکراودا ئەڵقاوەو ئەم [پرسە]، لەبری ڕاگەیاندنی قەیرانی کۆتایی [هۆکار] ناوخۆییە، چونکە سەرمایهدارییخۆی گرژییە ناوخۆییەکانی بەرهەم دەهێنێت و ماوەیەک بەرەو بازاڕی جیهانی جڵەویان دەکات، بەڵام لەکۆتاییدا، دوای گواستنەوە لەئاستانەی دیاریکراو، ناتوانێت بیانگونجێنێت.
وردەکاریی [ئەم ڕێگەیە]: گواستنەوە لەقۆناغەکانی بەرهەمهێنان، کارگە و پیشەسازیی گەورە، بەدوای یەکدا کرێکاران لەشوێنەکانی بەرهەمهێنانداکۆدەکاتەوە. هەرگیز ناتوانی جەماوەری چەوساوە و سەرکوتکراو بێهیچ ئاکامێک، لەوشوێنە کۆبکەیتەوە لەڕووی [چینایەتی]یەوە چەوسێنراونەوە. کرێکاران پێکەوە دەدوێن، ئاگایانلەوردودرشتەو بە «ئاگایی چینایەتی»ڕێکدەخرێن. [لەکۆتاییدا] هێزێکی گەورە دێت و لە «بازاڕی کار»داکرێکار داماو دەکات؛ ئەوکرێکارەی بەناچاریی لەخەونی نایەکسانی سەرمایەدا دەشکێت. «سەرمایە»لەم کارگەدا، بەرهەمهێنەری دووژمنی مردنییەتی؛ ڕۆژانە دەژمێرێت [و خەریکە دەمرێت.]
دیارە بەتێبینی[ئەم قۆناغانە هێندە کەم و ناکامن] دوای تێپەڕاندنی سەدە و نیوێک، هێشتا بەقەدەرا پەنجەکانی دەستن. یەکەم ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە، واتا ڕاپەڕین[ەکانی] سەرەتای سەدەی بیست، کە بەگەیشتن بەئاستێکی قەیرانیی هاوکاتی ڕێکخستنی کرێکاری، بەهۆی سەرکوتکردن و فاشیزم تێکشکا. دووەم [شەپۆلی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕیی]، دوای کۆتایی شەڕی دووەمی جیهان، بەچوونەناو سەردەمی زۆر بەکاربەرییەوە، بەتەرزهاویشتنی فراوانی ئاستی پەرەپێدانی مادی و دەرچوونی پرۆلیتاریا لەدۆخی مەینەتی، ناکاراو نەزۆک بوو. لەم شوێنە، چەکی نوێی سەرمایەداری پێشترنەبوو دەردەکەون، مووچەخۆر[کە پێشتر] تەنها قامچی برسێتی جڵەوی دەکردن، لەدۆخی نوێدا، بەڕەوشی «خۆش»،بەڵام فێڵبازترانە دیلدەکرێن. بەمجۆرە، نامۆبوونەکە بەردەوام بەهێزتردەبێت و بەردەوامە.
دوای ساڵانێک [لەشەڕی دووەمی جیهان]، سەرکەوتنی پیشەسازی فۆردیزم [لەئەمریکا] جارێکی دیکە مەترسی جەماوەری کرێکارانی بۆ سەرمایهداری ئاشکراکرد. هاوکاتی، [سەرمایهداری بەمیکانیزمەکانی] فڕۆکە، موبایل، تۆڕەکۆمەڵاتییەکان و زنجیرەتەلەڤزیۆنییەکان، پەیوەندی بەرهەمهێنانی بەشێوەیەکی بنەڕەتی، [بەمیکانیزمەکانی] بەئۆتۆماتیککردن، بەڕۆبۆتیزە، گۆڕینی جوگرافی بەرهەمهێنان (بەدەرەوەسپاردن)، ناسەقامگیرکردنی کار و بەئەتۆمکردنی [تاکەکان]، بوژێنرایەوە.
مرۆڤ دەتوانێت و دەبێت بەمارکسیست بمێنێتەوە، بەڵام نەک بە باوەڕبوون بەدیالێکتیکی پەتی.پێویستە لەشوێنی تریش بڕوانین تابتوانین ئەگەری نوێ بۆ قڵپکردنەوەی دەروونزا دەستنیشان بکەین. بۆنموونە، لەڕوانگەی وێرانکردنی بەرنامەڕێژی ژینگە (ئیکۆسید)[دەکرێت سەیری جیهان بکەین.]
سەرمایەداری،بارودۆخی ژینگەی مرۆڤ لەسەر زەوی تێکدەدات. پەیوەندی بۆچی و ئاکامەکی هێشتا نەبووەتە ئاگایی فراوان و هاوبەش، بەڵام بەدیدێت؛ چونکە ئاکامەکانی سەرمایەداری ڕۆژانە فراوانتر و پڕخەرج دەبن و ناشاردرێنەوە و هیچ شتێک هێندەی قامچی دڵەڕاوکێ، وەک ئەمجارە، ڕەوتی بیرکردنەوە بەئاگاناهێنێتەوە.[شتە بچووکەکانی] "سەرمایەداری سەوز (ژینگەیی)"، "گواستنەوە" و "ڕێڕەوی پاسکیل" ناتوانن بیوەستێنن، بەڵام ئەم بەئاگاهاتنەوەی کاتی دەوێت. هەندێکجار دەبێتە کۆسپی بەردەم ڕێگەی پاسکیلسواری یان ڕۆشنبیریبەجێماوو لەکۆتاییدا، شێوەی دەستبەرداربوون بەخۆوەدەگرێت، چونکە [لەوحاڵەتەدا] دەبێت دەستبەرداری فڕۆکە، مۆبایل، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان و... هتد بێت.
ئێمە، [بەڵگەنەویست] ئامادەنین؛ «ژان-مارک یانکۆڤیچ»()لەچاوپێکەوتن لەگەڵ «لیا سەلامە» [لەفرانس ئەنتەر]دادەڵێت [بۆکەمکردنەوەی کاربۆن، دانیشتوانی سەر زەوی] دەبێت لەژیانیاندا بەسێ چوار گەشتی دوور ڕازیبن؛"سەلامە" هیچی لەمە نەدەزانی و نەیدەزانی(و ڕەنگە هەرگیز نەیزانێت)؛بەپێچەوانەوە دەڵێت: گەشتکردن سێ چوارجار لە ساڵێکدا نزیکە لە دیکتاتۆرییەت!
هەڵبەتە ئەو «لیا سەلامە»یە، واتا شتێک لەئاستی پێوەری «گەمژەیی ژۆرنالیستی» که لەجیاتی پاراستنی لە [مۆزەخانەی]«پاڤیۆن بارتۆڤی»[شار] سور، لەڕادیۆی فەرانسەدەپارێزرێت؛ دیارەهەمان ئایدیایەو دۆخی پاراستنیشی زۆر دڵخۆشکەرە!
لێرەدا کێشەکە لەئێستادا، هەمان «پێوەر» تا ڕادەیەکی زۆر پەرچکەرەوەی ئاستی گشتی بەشێکی زۆری دانیشتوانی دنیایە. [بۆیە] ئەرکی گەورەی سیاسی داهاتوو، کە ئێستا دەستی پێکردووە، ناچارکردن بۆدەستهەڵگرتن [لە هەڵەخەرجی]، هاوسەنگکردنی دوورکەوتنەوە لە لەناوچوونی خێرای ئیکۆلۆژی، پێویستی ژیانی وازهێنان و فەرمانی دەرچوون لەسەرمایەداری، شتێکی بنەڕەتییە.
بەدەربڕینێکیتر، دەرئەنجامی ئەم ڕکابەرییە زۆرپەنهانەیە. دەبێت لەخۆمان بپرسین هاوسەنگی تێکدەری بێویژدانانەی ژینگە لەلایەن سەرمایەداری و ئایدیای چاوپۆشین [لە هەڵەخەرجی] لە مێشکەکانداچۆنە؟ [پێشتر، لەمێژوودا]، ڕکابەرییش هەبوە و دەستپێکی بەدۆخەکەیان باشتر بووە. کەواتە جیاوازیی بۆ ئێمە چییە؟ دەبێت ڕابکەین، چونکە جگەلە ڕاکردن هیچ بژاردەیەکمان نییە!
دیالێکتیکیزیرەکی دەستکرد
ئێستا، بەری نوێی ئەم باخەیچاوەڕێمان نەدەکرد پێگەیشتووە:زیرەکی دەستکرد! دامەزرێنەری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای «OthersideAI»، «مات شومەر» دەڵێت: ڕووداوێکی گەورە ڕوودەدات«. ئەم دەستەواژانە لە هەموو لایەکەوە دەوترێن و بووەتە بابەتێکی "گرنگ"، بە هیچ شێوەیەک دەستخۆشی نییە!ئەوان زیاتر پێشنیاردەکەن لەبەر ئەوەی زیرەکی دەستکرد زۆرکەسی نەخوێندەواری پەلکێشی خۆی کردووە، بەشێکی زۆری "تایبەتمەندی نوخبەیی"ی لەدەستداوە.هەڵبەتە لەبابەت ئەم [لەدەستدانە] تایبەتمەندییەدەبێت بڵێین، ئەم بەڕێزە خانەدانە بچوکانە و هزری (مەبەست ژورنالیستەکان،شرۆڤەکاران)، خۆیان دەستنووسەکە بۆ هەموان دەنووسن و کەس ناتوانێت ڕکابەری ئەدایان بکات؛کە دەقێکی پێشتر بڵاوکراوە بە هەڵوێستێکی پیشەیی و چەند سەرنجێکی بەڕواڵەت تەکنیکی تێکەڵ بەئارامیی بڵاودەکەنەوە.بێگومان خۆیان هەمان جۆری مرۆڤی دڵشکاون.[لەڕووبەڕووبوونەوەیان] یاسای ژمارە ١ی ئەمەیە: نابێت ڕادەستی واتەواتی فراوان و جەماوەری بونیان بین؛ بەڵکو دەبێت لەسەرەوە و هاوکات گاڵتەجاڕانە لێی بڕوانین؛ لەم ناوەدا، ئەم جەماوەری بونیانەن توشی ترس و تۆقاندن دەبن.
دەبێت دانبەوەدابنرێت وەک شومەر وتی،تا ڕادەیەک ئاستی خەڵکی ئاسایی ئەمڕۆ لەخەڵکی پێشوو باڵاترە، هۆکاری پێویستییان بۆ نیگەرانبونیان هەیە، چونکە بە بەشێکی بەرچاوی بەڕێوەبەران و هەتا بەڕێوەبەرانی گشتی دەڵێت، دەبێت هەرئێستا کەلوپەلەکانیان کۆبکەنەوە [چونکەئیتر پێویستی بەکارەکەیان] نییە. پێیدەڵێت یەکەم ئەزمونی خۆی، چونکە ئەویش، لانیکەم لەبواری چالاکییە هونەرییە تایبەتییەکانی، دەبینێت بەرهەمەکانی شوێنی دەگرنەوە و پەراوێزخراوە. بەسەرهاتەکە بەمجۆرەیە کە لەمەودوا، زیرەکی دەستکرد«خۆی-زاده» کراوە و کۆد بۆخۆی دادەنێت. «گونتەر توبنەر»، مافناسی باڵاو کۆمەڵناسی مافەکانی ئەڵمانیا، بۆئەم کاتە قەیرانییە، کە پرۆسەیەک لەبارودۆخی سەرەتایی خۆی و بەتایبەت لەئەفرێنەرانی بەرایی ڕزگاری دەبێت و خۆسەر دەبێت، دەروونزایانە گەشە دەکات و سەرئەنجام هەتا بەسەر دروستکەرانیشیدا زاڵدەبێت، چەمکی نامۆ «خۆ-بەخۆگۆڕاوە». پێدەچێت زیرەکی دەستکردگەیوەتە ئەم «گۆڕانی خۆ-بەخۆیە» و بۆخۆی، خۆی دەنسووێتەوە.
«ڕێژیس پۆرتالیز»ی نوخبەی هونەری و هەمەکارەی نائاسایی دەناسم؛ (لەجیاتی تەواوکردنی ڕێگەی نوخبەگەرایی ئاسایی، ئەندازیاریی لە زانکۆی دانپێدانراوی Mines یانPonts)، ڕێگەی نافەرمی و وۆرک شۆپیهەڵبژاردو تەنها بڕوانامەیەکی لەحیمکردنی وەرگرت. سەردانی گوندی کرد بۆئەوەی کاری گۆزەگەرییەکەی بکات، بەڵام لەگەڵ ئەم کارە، بۆ بژێوی ژیانی، کۆدکردنیشی دەکرد. ئەویش ئاماژەکانی گۆڕانکارییەکی گەورە دەبینێت و نووسیویەتی: «ڕەنگە پێش شەش مانگ پێم وابوبێت زیرەکی دەستکرددەتوانێت شوێنی کارمەند بگرێتەوە کە کارمەندێکی تازەکار بەبەردەستی دەسپێرێت… بەڵام پێش دووهەفتە، داوام لە یەکێکیان کرد بەرنامەیەکم بۆ بنووسێت کە پێم وابوو ڕۆژێک و نیوی دەوێت… کاری ئازاد، واتا وەکدەڵێن داهێنەرانە، بەڵام زۆر سنوردار بەهۆی سنورداربوونی هونەرییەوە. [سەرئەنجام] لە کەمتر لەخولەکێک و نیو، کۆدێکم بەردەست بوو کە نەک تەنها جێبەجێ دەکرا، بەڵکوتاقیکرایەوە و بەڵگەی لەسەر کرا و تەواو کارا بوو».
گۆڤاری «کیشوەری گەورە")»کاردانەوەی خۆبەزلزان و ڕەشبینانەی هەبوو [دەنووسێت]:«باشترە ئەنجامگیری بزۆزانە و تێکڕایی نەکەین و داهاتوو بەڕەوتی هێڵی ئەمڕۆ نەزانین؛ کۆدکردن چالاکییەکی تایبەتە کە لەبنەڕەتدا مەیلی بەرەو شێوەبەندی فەرمییە و بەمەش بەشێوەیەکی ئاسایی شایانی سپاردنە بەزیرەکی دەستکرد. [ئەمڕۆ] بەرنامهنوسان واتەواتێکیان بەرپا کردوە، چونکە کاتێک زیرەکی دەستکرد «داهێنان» بێت، بەناچاری پێشەنگ دەبێت. ئێستا ئەم دەستوپێ سپییانە بیریان لەوەنەکردەوەو دەقی ڤایرۆسی نیگەرانکەریان نووسی.»
«مات شومەر» [بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئایتی] هەرچەندە کۆدنووسە،دیسانەوە ڕواڵەتێک لەژیانی کۆمەڵایەتی دەپارێزێت. بەدەربڕینێکی دیکە،ئەو «ناسیاوانێکی» هەیە کۆدنانووسن. بۆنموونە پارێزەرانی کاری بازرگانییەکەی، وەک هەمووخەڵک [بەرنامهنووس نین]،بەڵام تەنها ئەو پارێزەرەی بازرگانی دەتوانێت قەبارەی زیانەکان بخەمڵێنێت، [کاتێک شومار دەنووسێت]: «ئەمە وەک بوونی سوپایەکە لە هاوکارانی خێرابەردەست.» [پاشان] زانی کە «زوو، زیرەکی دەستکرد دەتوانێت زۆربەی کارەکانی بکات.» لەدرێژەیدا لیستێک کاری هاوئاڕاستەی هەڕەشە لەسەری ئەم بابەتە دەخاتەڕوو و هەڵبەتە [لەسەرووی هەموویانەوە]؛ پەرەپێدەران و ڕاوێژکارانی یاسایین. شیکەرەوانی دارایی، پسپۆڕانی دەستنیشانکردنی پزیشکی، کارمەندانی بەشەکانی خزمەتگوزاری بۆ کڕیار، ڕاوێژکاران لەهەموو جۆرێک و کۆتایی قسە، نووسەران و بەرهەمهێنەرانی ناوەرۆک هەمەجۆر، وەک کوراسەی ڕێنمایی و ڕاپۆرتی جیاواز [کارەکانیان لەدەستدەدەن.]
تازه، زۆر زوو، ڕۆژنامەنووسان (چ یارییەک!) بێگومان زووتر لەئەوانە، فیلمنامهنووسان، دیالۆگنووسان، گۆرانیبێژان، وەرگێڕەکان(کەلەئێستاوە نیگەرانن) و نووسەرانی براوەی خەڵاتەکانی ئەنجومەنی خانەدانی و دنیای مۆدێلی ڕۆژ، [کار و کاسبییان لەدەستدەدەن.] ڕەنگە ئەم لیستە درێژەی هەبێت: گرافیستەکان، میوزیکزانان، دروستکەرانی ڤیدیۆ، بۆچی نا، تەنانەت دەرهێنەرەکانیش.هەنوکەش «بیتادانس»کلیپەکانی «کانیا وێست»یانڤیدیۆکانی «تۆم کروز» و «برێد پیت» دروستدەکات، بێئەوەی نە «تۆم کروز» لە ڕاستیدا «تۆم کروز» بێت و نە «برێد پیت» بەڕاستی «برێد پیت»!
پێش سێ دەیە، «ڕۆبێرت ڕایش»یڕۆشنبیری ساختە و کوالیتی نزمی پشتیوانی قوتابخانەی سیاسی "بیل کلینتۆن"، بەجۆشوخرۆشەوە باسی سەرهەڵدانی «چینی داهێنەر»و «دەستکاریکەرانی هێماکان»ی دەکرد؛ کۆمەڵەیەک کە بەوتەی ئەو پێشەنگانی گۆڕانی گەورە لەدابەشکردنی نێودەوڵەتی کار، لەژێرکاریگەریی بەجیهانیکردن بوون،کە بڕیاربوو چەوری و ڕۆن و ئالودەیی کارگە و کارخانەکان بە «ئەوانی دیکە» بسپێرێت و لەجێدا، خۆشییەکانی دیزاینکردن و پلاندانان و نەخشەکێشان بۆخۆیان بهێڵنەوە.
لە ڕاستیدا، ئەم ڕێکخستنەوە جیهانییە بنەڕەتیترین شێوەی دابەشکردنی کار بوو؛ئەو ڕێکخستنەوە کارەی کارڵ مارکس زۆر زوو جیاوازی لەنێوان "کاری فیکری دیزاین و بیرۆکە" و "کاری جێبەجێکردن و پراکتیکی" کردووە.چۆن دەکرێت «چینی داهێنەر» ئایا بە ئاسۆیەکی لەوشێوەیە دڵخۆش نەبیت؟هەموو پێکهاتەی کۆمەڵناسی و ئەو وێنە خوازراوانەی ئەم چینە هەیبوو،ئاڕاستەی ئەوکاردانەوەیەی دەکات. هەمووئاکامە سیاسییەکانی ئەم ڕوانینەش بەناچاری بەدوای ئەودا دێت، چونکە ئەم چینە، ئەگەر بەشێوەیەکی گشتی و مام ناوەند لەبەرچاوبگیرێت، بەهەموو ئۆرگانە میدیایی و کولتوورییەکانی، لەوانە لیبراسیۆن، لۆمۆند، تێلێراما، فرانس ئەنتەر، فرانس کولتور، لۆبس، چ لەفۆرمی نوێ و چ لەفۆرمی کۆنی، زۆرسەرسامی خۆی و بەردەوام ستایشی خۆی دەکرد و ئاهەنگی دەگێڕا، هەروەها بێباکییەکی ڕەق و نەبڕاوەی لەچارەنووسی چینی کرێکار پیشاندا؛ئەوچینە کرێکارییەی بەهۆی ئاڵوگۆڕی گەورەی سەرمایەو بەرهەمهێنانی بەرەنجامی بەجیهانیکردن، تێکشکان و پلیشانەوەو بوونە قووربانی ئەم پرۆسەیە، هێزە دەستڕۆیشتوو و لاوەکییەکانی ناو وڵاتان، نهۆ دابەشکردنی کاری نوێ بەپێوەری جیهانیی بۆدەرەوە گواستراوەتەوە.
«بۆرژوازییداهێنەر» بۆجڵەوکردنی توڕەیی دەستڕۆیشتووەکان، میکانیزمەکانی دووڕویی و گاڵتەجاڕیی کۆمەڵایەتی بەکارهێناوە[ودەڵێت]: نەزان و دواکەوتوون؛ هێشتا تێنەگەیشتوون سودی بەجیهانیکردن بۆهەموانە، دوژمنی ئەورووپان، گیرۆدەی وەهمی پیلانگێڕین، لە [توخمی] هێلەگ زەردەکانن؛ خەڵکانی ناپاک و شەڕانگێز!
وانەی گەورەیماتریالیستی لەمەوە ئەوەیە کە فۆرمەکانی زیرەکی دەستکرد بە مەرجی بونگەرایی مرۆڤەکان دیاری دەکرێن،بەڵام ئێستا هەلومەرجی بونی بۆرژوازی «خێرخواز» (یان «بۆرژوازی چاکەکار») کەوتووەتە بەردەم گۆڕانێکی گەورەوە. ئەم چینە دەزانن کە نەک تەنها لە شەوێکدا نغرۆبوون لەکۆتایی بێکاری و بێکردەوەیی و پەراوێزخستن، بەڵکو ئاڵقان لەهەست و سۆزە خراپ و وێرانکەرەکانی بێکەڵکیشدا مانای چییە.
بۆرژوازی ئەزمونێکی تێپەڕاند کە تاوەکوئێستا زۆر گوێی پێنەدەدا، ئەزمونێک [دۆخی] «ئەوانی دیکە»ی، بەڵام ئەمجارەیان لەژیانی خۆیدا. ئەزمونی کەسانێک بوونەتە قووربانی بەرنامەی هێزەکان، گواستنەوەی کارەکان بۆدەرەوەی وڵات (بەدەرەوەسپێرییەکانی جوگرافیایی)، گچکەکردنەوەی ڕێکخراوەکان و «بەعەقڵانیکردن»ەکانی بەڕێوەبردن؛ ئەزمونی کەسانێک کە شایانی سڕینەوەن و بەزیادە دادەنرێن.
[کاتێک]بەشە فراوانەکانی «بۆرژوازییداهێنەر» خۆیان زۆر پێگرنگ، تەوەری و سەردەمانێک وابیردەکرایەوە ناوەندین و بەرگریی لە نەهێشتن و زیادەڕۆیی دەکەن، بەڵام ئێستا دەبنە هەمان ئەوانەی دەکرێت لەناوببرێن و زیادەن.
دەسەڵاتداران، دەستبەرداری بلۆکی بۆرژوازیقابیلی سڕینەوەن!
تەقینەوەی تواناکانی زیرەکی دەستکرد و ڕەهەندە گەورەکانی دابەزینی پێگەی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەک بەدوایدا، دیمەنی چینایەتی کۆمەڵگەکان بەشێوەیەک دەگۆڕێت هیچ خوێندنەوەیەکی مارکسیستیوێنای ناکات،کە لەبیرۆکەی "چینی کرێکار وەک بابەتی مێژوو" نەوەستاون.کۆمەڵناسی سیاسی لەسەر بنەمای «خەڵکی تۆڕەکان»، نەیدەتوانی بەوجۆرە پێشبینی بکات کە «فەرەنسەی ڕادەست نەبوو»دەیخاتەڕوو. «ئەوەی ڕوودەدات»نەلە تایبەتمەندی کرێکاریدایە و نە لەسەرهەڵدانی چینێکی نوێی تۆڕدا» واتا پێکهاتنی هێزە پساو و گۆڕانکاریی و ڕادیکاڵ. هەڵبەتەواتای ئەوەنییە هەمووهێزەکان ناتوانن دواجار لەکۆمەڵەیەکدا یەکبگرن، چونکە هێشتا سەنگەرەکانی بەرخودانی کرێکاریی قایمن و لەگەڵیاندا دەرکراوان و پەراوێزخراوانی دنیای تۆڕەکانیش ئامادەن؛ هێزەکانی کە بەزەبر دەتوانن ڕۆڵ ببینن، بەڵام ڕەوتی سەرەکی ئێستا لە لەناوبردنی سیستماتیکی ئەو بلۆکە کۆمەڵایەتییە پێکدێتتائێستا سەرمایەداری پشتی پێبەستووە،واتە پرۆسەیەک کە سەرمایەداری بەدەستی خۆی بنکەی پشتیوانی خۆی لەناودەبات.
ئەو بلۆکە کۆمەڵایەتییەی هەمیشە لەڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە کەمینەبوونی بە زۆرینەبوون قەرەبوکراوەتەوە، واتا پەیوەندیبوون بە کارە «هزری»یەکان، بونی مافی قسەکردن، توانای گەیشتن بەدەربڕینی گشتی، بەگرەنتیبونی سەرنج/ پەرچکەرەوە زیاتر لەفەزای میدیایی؛ بواری سینەما، کەتەنها لەچینی خۆی دەڕوانێت و مەیلی لەژیانی [جۆر]ەکانی خۆیەتی.
ئێستا واپێدەچێت ئەم چینە، کە بێگومان تێکچڕژاوە، ناتوانێت خێرا ژمارەی «فڕێدراویان بۆکەنار» بژمێریت؛ کە هەمان ڕووی ناخۆشی وەهمەکانی لەدەستچوو[یەتی.]
هەمووئەمانە هیچ شتێکی خراپیان لەکارەکەدا نەدەبینی، چونکە هەمووشتێک بۆیان دڵخۆشکەر بوو، وادیاربوو هەمووشتێکیان بۆ دروستکراوە.لەوەش زیاتر، بەڵێنی هەمووشتێکیان پێدراوە.
لە ڕاستیدا ئەم بەڵێنەبەڵگەنەویستە بۆ زۆربەیان، بەڕێوەبەرانی مام ناوەند و باڵا وەهم بوو، کە بەخەیاڵی خۆیان «لەئێستادا» دەژیان، چونکە پرسی ڕاستەقینەی کۆمەڵناسی سیاسی «بوون یان نەبوون» نییە، بەڵکو«لەو بوون یاننەبوونەدا» یە.
ئەگەر «لەوبوونەدا» هاتبێت، کە سپێردراوە بەوئاسۆ نادیارەی پێشتر، سەردەمی خانەنشینی [کارمەندیچینی ناوەڕاست-باڵا] هاتبێت، خەیاڵکردنەوە کۆمەڵایەتییە گەورەکان لەکارناکەون، تەنانەت لەبەرامبەر بڕیارە ڕاستەکان یان ئایدیالەکانی لەسەرەتایانەوە بڕیاری سکانی بەسەردا دەدان، بووبن.
هێزی سوبێکتیڤی تاکگەرایی باوەڕی بەوەیە و دەڵێت: «باش دەزانم و من پێی دەگەم»[بەڵام] ناکرێت، قوربانگیان! ناکرێت! و پێی ناگەیت! چونکە ئێستا، [ڕێک] کاتێک پێشتر دەتتوانی لەخەیاڵی دوورودرێژتردا، خانەنشینییەکی ئارام بەڕێبکەیت، وەک ئۆتۆمبێلێک فڕێدەدرێیتە دەرەوە و هەمووکەسێک لەدەوروبەرت وادەکات بەچڕی بێبەهایی خۆت ئەزموون بکەیت؛یەکجار بەکارهێنراوەبێبایەخەکەت.
نابێت لەمبارەیەوە هەڵە بکەیت. سەرمایەداری،لەژێردەسەڵاتی سەرمایەی دارایی، بەتوندی بێوێنە هێرشدەکەیتەسەرئەم سەرچاوە گەورە سودبەخشەو کەمکردنەوەی تێچونەکان،کە هەرگیز پێشتر هێرشی نەکردبوو؛ کوتەکوت و [لەشێتییان] دەمی کەفی دەپرژاند.
کەوایە دیالێکتیکینوێ وەهایە؛ ئەو دیالێکتیکەی مارکس نەیدەتوانی بیری لێ بکاتەوە؛ دیالێکتیکێکی واقعیتر و ئومێدبەخشتر لەئەویتر، [واتا] «دیالێکتیکیگەشەکردنی هێزە بەرهەمهێنەرەکان» کەدەروونزایانەهێندە پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان دەپێچێتەوە و تا دەگاتە خاڵێکی ڕەخنەگرانە دەیگۆڕێت، بەڵام ئەمجارەیان لەفۆڕمی هاوچەرخی خۆیدا؛دیالێکتیکی بلۆکی بۆرژوازی کەمتەرخەم، بەڵام پرسیار لەم دۆخە هێشتا ماوەچی بکەین،بێگومان هەموو ئەو دوورکەوتوو و ناڕازییانە هێشتا هەن؛ ئەوانەی بۆ جووڵان لەم ڕێگەدا چاوەڕوانی زیرەکی دەستکرد نەبوون، بەڕێوەبەران و شارەزایان «بانکیوەبەرهێنانی گشتی» (BPI) کە بەنهێنی کۆمۆنیستن (بێئەوەی ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی فەرەنسە بن)، ئەوانەی لە کۆمپانیا و ژینگەی ئابووری بێزاربوون، خوێندکارانیتێکدەری ڕێوڕەسمی وەرگرتنەوەی بڕوانامە، گەنجانی تازە دامەزراو، بەڵام بڕیاریانداوە ئەوێ بەجێبهێڵن، دەرچووانی پۆلیتەکنیکی [ئاڵای نوخبە] بەمەیلی ئەڵتەرناتیڤ، نووسەرو هونەرمەندانی یاخیبوو لەودامەزراوانەی بوارەکانیان بەڕێوەدەبەن، ژنە دەرهێنەری بێ پارەی دژەفاشیست، بەرهەمهێنەری سەربەخۆ کە لەوەدەوڵەمەندتر نین، بەڵام هێشتا لەسەر زەوی خۆیان وەستاون.
ئەمان پێشتر دەیانزانی لەکوێ وەستاون، دەچن بۆکوێ و دەبێت چیبکەن،بەڵام ئەوانی دیکەش هەن: ڕاشکاوانە بڵێم گلەییکردن لەنەزانە سیاسییەکان، لایەنگرانی ماکرۆن، سۆسیالیستەکان یان پاریسییەکانی لایەنگری ئیکۆلۆژی. له ڕاستیدا، زۆربەیان هەستییان بەپێویستی بیرکردنەوە نەکردبوو؛ پێگەکەیان لە بیرکردنەوە، بەخشینی.لەبنەڕەتدا تەنیا شێرێکیبڵاوکەرەوەی کلێشەکانی وتاری باڵادەستی بوون، زرێی دڵنیایی فیکرییان لەبەردا بوو؛ئەوەندە کە تەنانەت گفتوگۆ تایبەتەکانیان هیچیتر نەبوون لەوەی هەواڵگرییە سەرەتاییەکان دەیانتوانی بە پارچە پارچەکردنی مشتێکی بچووک لەناوەرۆکی میدیای سەرەکی کۆیان بکاتەوە و بەیەکەوەیان گرێ بداتەوە.
ئەوەندە بەسە قسە لەگەڵ خاوەن بانکێک، ڕۆژنامەنووسێک، یان باشترە هونەرمەندێکی هاوچەرخ بکەیت بۆئەوەی هەمان ئەوسەرسوڕمانە ئەزموون بکات کە سەرنشینێک لە باتیسکاف (ژێردەریایی لێکۆڵینەوە لەقووڵایی دەریا) لەقووڵترین بەشی دوورگەی ماریانا هەستی پێدەکات!
بەڵام لەوەخراپتر: تاکگەرایی بێکۆتایی [ئەم تاکانە]،ڕێگەیان نەدەدا هیچ «چالاکییەکی بەکۆمەڵ»، لەسەرووی جۆری «دروستکردنی تیم» یان «کاتژمێری خۆشی دوای کارکردن»یان هەبێت.
ئەوچینە کرێکارەی کە مارکس باسی دەکرد، هەم لە یەکێتی فەزایی و هەم لە چڕبوونەوەی جەماوەریی بەهرەمەند بوو.هیچ کام لەوحاڵەتانەی باسکران، لەم حاڵەتانەدا ئامادە نین.
ئەتمیزەکردنی تاکەکان (داڕوخان بۆ یەکە تاکەکەسییەکان)، لە کاتێکدا بەکێبڕکێ و تەنانەت بەخۆشی دەژین، مەرجی بابەتی ئەم چینە پێکدەهێنێت؛لێرەوە گواستنەوەی بۆقۆناغی "بۆخۆت"،گران و ماندووکەردەردەکەوێت.
لە ڕاستیدا، ئەم گواستنەوەیە هیچ چانسێکی بۆ خۆی لەخۆیدا ڕووداننییە. دەبێت قسەیان لەگەڵ بکەین؛بێگومان ڕەنگە بەم شێوەیە نەبێت،بەڵام دەبێت قسەیان لەگەڵ بکەین؛بۆئەوەی لەدۆخی "سەوزەی سیاسی" بونیان دەربهێنن؛[وەک] دەڵێن، دەبێت قسە لەگەڵ ڕووەکەکان بکەین، چونکە یارمەتی گەشەکردنیان دەدات!
ئەرکی ڕێکخراوە[کۆمەڵایەتییەکان] بەئەستۆوەگرتنی بارودۆخێکی نوێیە لەجیهانی کۆمەڵایەتیداو خستنەسەرشانی سۆزە شاراوەکانی گشتییە بەودوورنوێنییە فراوان بووە، لە پەڵەیەکی گەورەی نەوتی سەر دەریا دەچێت. تا[ئەم کارە] ببێتە کارێکی هاوبەش و پاشان بۆئەوەی پێکبێت و لەڕوانگەی سیاسییەوە ڕێکبخرێت، پێویستە پابەندبێت پێوەی.
ئەگەر سەیری جامخانەی ئەمڕۆی سیاسەت بکەین، هەمووبارودۆخەکە زۆر بەخێرایی تێدەپەڕێت. لەلایەک، بەرەوڕووی حزبی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕیی دەبینەوە کە بونیان پێویستە، بەڵام دەسەڵاتییان سنوردارە و زۆرجار لە [قالبی] جۆرێک لایەنگری و بەتایبەت لەزمانێکی کرێکارانەداقەتیس ماون، کە پێکهاتنی دیداریی و پەیوەندی چینایەتی ناهۆمۆجینی ئەستەم دەکات. لەلاکەیتر، بەرەوڕووی [حزبی]«فەرەنسەی نەدۆڕاو بوینەتەوە؛ بزووتنەوەیەکی گرنگ کە پێشتر، لەناو بۆرژوازی مام ناوەندی هزری و کولتووریدا ڕیشەی داکوتاوە. لە ڕاستیدا ئەو بۆرژوازییەی ئەم بزووتنەوەیە لێیەوە سەریهەڵداوە، لە ئێستاوە داب و نەریت و خوی کۆمەڵایەتی خۆی و هەمان شێوازی قسەکردنیان هەیە.
لێرەدا، [تەنها] ئەگەری یەکتربڕین و بنیاتنانی [سیاسی] هەیە: [کە] ئێوە باوەڕتان پێکردو فریویدان؛ سیستمێک بەدوای خۆیدا پەلکێشیکردن و بێویژدانە. دەمانزانی کە درەنگ یان زوو، بەشێوازێک دێتەلاتان؛باشە، ئێستا [بەزیرەکی دەستکرد] ڕوویداوە.[کەواتە] واز لە هەمووهیوایەک بهێنن، یان باشتر بڵێین، هیواکانتان بگۆڕن!
* لێکۆڵیار لە سەنتەری نەتەوەیی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی فەرەنسە
ir.mondediplo
